زەمینە بۆ گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستاندا فەراهەم بووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنیت کە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش زەمینەی گۆڕانکاریی لە هەرێمی کوردستاندا لەبارە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، ۳۲ ساڵە دوو حزبی عەلمانی و لەوەش بچووکتر، بەڵکوو دوو ماڵ و بنەماڵە ئەم وڵاتە بەڕێوەدەبەن.

وتیشی: "حەیفە چیتر میللەت چاوەڕی بکات کە بە خێر و بێرییەوە هی دوو سێ ماڵ بێت و پێویستە بە دەنگ بێین و نابێت چیتر ئەم وڵاتە ئاوا بەڕێوەببرێت".

سەرۆکی کۆمەڵ ڕاشیگەیاند، ئەوەی ئێستا هەیە دۆخێکی نائاساییە و دەبێت بیگۆڕین، بە تایبەتیش کە ئێستا بەرەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەچین و لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش زەمینە بۆ گۆڕانکاریی خۆش بووە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا عەلی باپیر باسی لە ڕووداوی تیرۆری ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس کرد و داوای لە ئێران کرد کاردانەوەکەی بەرامبەر بە ئیسرائیل لە ئاستی تاوانەکەدا بێت، چوونکە هەنییە میوانی تاران بووە.

News Code 223889

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha