ئیسماعیل هەنییە
-
وەزیری دەرەوەی ئێران:
وەڵامی ئێران بۆ ئیسرائیل ورد و پلانبۆداڕێژراو دەبێت
وەزیری دەروەی ئێران ڕایگەیاند وەڵامەکەمان بۆ هەڵمەتە تیرۆریستییەکەی ئیسرائیل ورد و پلانبۆداڕێژراو دەبێت و هەموو لایەنەکانیشی لەبەرچاو دەگیرێت.
-
سەرۆکی پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی، تایبەت بۆ کوردپرێس:
کاردانەوەی سەربازیی ئێران زیانی ملیارها دۆلار لە ئەمریکا و ئیسرائیل ئەدات
بەهرۆز جەعفەر لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا باسی لە تیرۆر کردنی ئیسماعیل هەنییە و کاردانەوەی سەربازیی ئێران کرد و ڕایگەیاند: کاردانەوەی سەربازیی ئێران بە ملیاران دۆلار تێچووی بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا دەبێت.
-
بەهۆی مەترسیی هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، گەشتی فڕۆكە لە هەولێرەوە كاتەكەی دەگۆڕێت
دوو کۆمپانیای هێڵی فڕۆکەوانی نزیکەی هەفتەیەکە گەشتەکانیان لە شەوەوە خستووەتە ڕۆژ، ئەوەش بەهۆی مەترسی هێرشی ئێران.
-
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری:
زەمینە بۆ گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستاندا فەراهەم بووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنیت کە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش زەمینەی گۆڕانکاریی لە هەرێمی کوردستاندا لەبارە.
-
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران:
ناحەزان حەز دەکەن کورد لە کوژرانی سەرۆکی حەماس تێوەبگلێنن
بەشی ئێران- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، تیرۆری ئیسماعیل هەنییەی بە "کارێکی زۆر خراپ، بە تایبەت لەم قۆناغەدا" ناوبرد.
-
عەلی قەرەداغی:
حەماس لەگەڵ دڕندەترین و پیسترین دوژمن‌دا دەجەنگێ
بەشی جیهان- سەرۆکى یەکێتى جیهانى زانایانى موسڵمان ڕایگەیاند: شەهیدبوونى ئیسماعیل هەنییە نەوەیەکى نوێ دێنێتە بەرهەم کە زیاتر پابەند و گەرمە لەسەر دۆزە ڕەواکەیان.
-
ڕاوێژکاری وەزیری ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان ڕەخنە لە وتەکانی مەریوان وریا قانع لەبارەی شەهید بوونی هەنییە، دەگرێت
مەریوان وریا قانع لە نووسینێکدا ئیدیعای کردووە ئیسماعل ھەنییە نەک شەھید نییە بەڵکوو تاوانباری جەنگییە. ڕاوێژکاری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو هەڵویستە نووسیی: کاک مەریوانی وریا قانیع و هاوڕێکانی زۆر خراپ دەکەن کە خۆیان دەخزێننە ناو بەرەی دژایەتی خەڵکی کوردستانەوە.
-
هه‌ڵوێستی سۆسیال دیموکرات له‌باره‌ی تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، دژی هەرجۆرە کوشتن و هێرشێکین کە دۆخی ئاسایش و ئەمنی ناوچەکە بشێوێنێت و ناوچەکە پەلکێشی شەڕ و ئاژاوە بکات.
-
حکوومەتی عێراق:
قه‌واره‌ی زایۆنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بێبایەخ كردووه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق، له په‌یامێكدا داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه به‌رپرسیارێتییه‌كانی خۆی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێ بكات.
-
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان:
به‌ئامانجگرتنى ئیسماعیل هەنییە كه به میوانى له تاران بوو، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكی سه‌باره‌ت به تیرۆركردنی ئیسماعیل هه‌نیه به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بڵاو کردەوە.
-
پەیامی دەمیرتاش بۆ ڕووداوی تیرۆری هەنییە:
ژیانێک بۆ به‌ره‌نگاریی نادادپه‌روه‌ری ته‌رخان بکرێت مانای هه‌یه
بەشی تورکیا- سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له په‌یامێکدا سه‌باره‌ت به تیرۆر کردنی ئیسماعیل هه‌نییه سه‌رۆکی مه‌کته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر ژیانێک که بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نادادپه‌روه‌ریدا ته‌رخان بکرێت، مانایه‌کی هه‌یه.
-
ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لەگەڵ شەهید هەنییە لە تاران؛
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی نوێژی لەسەر تەرمی شەهید هەنییە کرد
بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیانیی ئەمڕۆ لە زانکۆی تاران نوێژی له‌سه‌ر ته‌رمی شەهید ئیسماعیل هەنییە، سه‌رۆکی مه‌کته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس کرد.
-
ئەدهەم بارزانی:
شەهید هەنییە بە هەموو بوێرییەکەوە لە بەرامبەر پڕۆژەی هەژموونیی داگیرکاری وەستایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌دهه‌م بازرانی په‌یامێكی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: بە بیستی هەواڵی شەهادەی شەهید هەنییە دڵتەنگ بووم.
-
ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو بۆ هه‌نییه: پیرۆزە شەهیدبوونت، ئەی هێمای خۆڕاگری
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگه‌یاند، پیرۆزە شەهیدبوونت، ئەو شتەت بەدەست هێنا کە هەمیشە هیوا و ئاواتت بۆی دەخواست.
-
سەرۆکی تورکیا بە توندی تیرۆری ئیسماعیل هەنییە ئیدانە دەکات
بەشی تورکیا- ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "تیرۆرکردنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، ئیسماعیل ھەنییە بەتوندی ئیدانە و شەرمەزار دەکەم".
-
پەیامی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش شەهید بوونی هەنییە:
ڕژێمی زایۆنیی بەم کارە زەمینەی بۆ سزایەکی توند لە دژی خۆی ئامادە کرد
بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنییە، ڕایگەیاند: "رژێمی زایۆنیی تاوانبار و تیرۆریست بەم کارە زەمینەی بۆ سزایەکی توند لە دژی خۆی ئامادە کرد".