تاران
-
ڕێبەری باڵای ئێران:
بهڵێن دهدهین تۆڵهی خوێنی پاکی ههموو شههیدانی ئەو دوو شەڕە بکهینهوه
ئایەتۆڵڵا موجتهبا خامنهیی ڕێبهری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران له پهیامێکدا رایگهیاند، تۆڵهی خوێنی ڕێبهری باڵای نهمر و شههیدانی دوو شهڕی ڕابردوو دهکهینهوه.
-
ڕێوڕەسمی خوێندنی نوێژ لەسەر تەرمی پیرۆزی ڕێبەری شەهید لە مۆسەلای تاران بەڕێوەچوو
ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی ملیۆنیی ڕێبەری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی کە لە ڕۆژی شەممەوە دەستی پێکردووە، تا ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بەردەوام دەبێت، تا خەڵک لە سەرانسەری ئێرانەوە لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان و ماڵاوایی لە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەییدا ئامادە بن. خوێندنی نوێژ لەسەر تەرمە پیرۆزەکانی ڕێبەری شەهید و بنەماڵەکەی بە هاوڕێیەتی لافاوی ملیۆنیی خەڵکی ماتەمگێڕ بەڕێوەچوو.
-
هونەرمەندانی سلێمانی بۆ شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا خامنەیی سروودیان گوت
کۆمەڵێک لە گەنجانی هونەرمەندی سلێمانی لە جووڵەیەکی خۆڕسکدا، ڤیدیۆ کلیپێکیان بە زمانی کوردی لەژێر ناونیشانی «ئەی ڕابەرم ئەی خامنەیی.. ئەی ئیمامم تاجی سەرم» بڵاوکردەوە.
-
بارزانی: ڕێنموونییە حەکیمانەکانی ئایەتۆڵڵا خامنەیی لە مێژوو دەمێننەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ تاران بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی ئایەتۆڵڵا خامنەیی، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان وتی: ڕێنموونییە حەکیمانەکانی ئایەتۆڵڵا خامنەیی و ڕۆڵی ئەوان لە گۆڕانکارییەکاندا لە مێژوو دەمێننەوە.
-
ئێران و هەرێمی کوردستان پەرە بە هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش دەدەن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای گەیشتنی بۆ تاران لە پەراوێزی رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی رێبەری؛ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆ بووەوە.
-
پزیشکیان و بارزانی پرسی داهاتووی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران لەلایەن مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێشوازی لێکرا. هەردوولا پرسی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و داهاتووی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
-
جێگری پارێزگاری سنە بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە:
دوای دوو ساڵ لە بەدواداچوون، هێڵی شەمەندەفەری سنە - مەشهەد بە شێوەی ئەزموونی دەکەوێتە کار
جێگری پارێزگاری سنە دەڵێت، لە هەفتەی داهاتووەوە هێڵی شەمەندەفەری سنە - تاران - مەشهەد بە شێوەی ئەزموونی دەستبەکار دەبێ.
-
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا:
فیدان و عێراقچی دوایین دۆخی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتنیان تاوتوێ کرد
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی دانوستاندنەکانی نێوان تاران و واشنتنیان تاوتوێکرد.
-
نێچیرڤان بارزانی و جێگری وهزیری دهرهوهی ئێران کۆ بوونەوە
سهرۆكی ههرێمی كوردستان و جێگری وهزیری دهرهوهی ئێران له كۆبوونهوهیهكی له ئهنتالیا، جەخت لە گرنگیی بهردهواميی ئاگربهست و گفتوگۆ و لێكگهيشتن دهكهنهوه بۆ ڕێگریكردن له دووبارهبوونهوهى شهڕ.
-
عەباس عێراقچی پێشوازیی لە سوپاسالاری پاکستان کرد
عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان گەیشتە تاران و لەلایەن وەزیری دەرەوی ئێران پێشوازیی لێکرا.
-
قالیباف:
ئێستا کاتی ئەوەیە ئەمریکا بڕیار بدات و متمانەی ئێران بەدەست بێنێت
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لە دانوستاندنەکانی ئیسلامئاباد، ئەمریکا نەیتوانیوە متمانە بۆ تاران دروست بکات، ئێستا نۆرەی واشنتنە بڕیار بدات کە ئایا دەتوانێت ئەو متمانەیە دروستبکاتەوە یان نا.
-
ڕێکخراوی پزیشکی دادوەریی ئێران؛
زیاتر لە ۳,۰۰۰ کەس لە ئەنجامی جەنگدا شەهید بوون
سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی جەنگ لە سەرانسەری وڵاتدا گیانیان سپاردووە، بۆ زیاتر لە ۳,۰۰۰ کەس بەرزبووەوە.
-
شەهید بوونی چەند هاووڵاتیی سڤیل ئیدانە دەکات؛
کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر پەیامێکی بەپەلەی بڵاو کردەوە
کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر بەبۆنەی شەهید بوونی هاوڵاتییانی سڤیل لە هەرێمی کوردستان بە هۆی هێرشی درۆنەوە پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.
-
عەباس عێراقچی:
بە کردنە ئامانجی شوێنە مەدەنییەکانمان تەسلیم نابین
لەبارەی کردنە ئامانجی پردی بی ۱ لە کەرەج وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.
-
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەستنیشان کرا
جێگری پێوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند سکرتێری نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران دەستنیشان کراوە.
-
دەنگی چەند تەقینەوە لە شاری تاران بیستران
ئەمڕۆ شەممە، ۲۸ی شوباتی ۲۰۲۶، تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە:" دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە تاران بیستراوە".
-
ئەمیر مام والی چاودێری سیاسی و نووسەری کورد:
هەڵکەوتەی جیۆسیاسیی کورد و پێوەندیی هەرێمایەتی و جیهانی
ئەمیر مام والی چاودێری سیاسی و نووسەری کوردی هەرێمی کوردستان تیشک دەخاتە سەر پێوەندییەکانی کورد لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی هەرێمی و لەو بارەیەوە بە کوردپرێسی گوت: ئەمریکا لە چەندین قۆناغدا مامەڵەی نائەخلاقیی لەگەڵ کورد کردووە و دوایین نموونەشی ئەو دۆخەیە کە بە سەر کوردی سووریا هێنراوە و باشترین دەرەچەش بۆ کورد ئەوەیە کە کورد لەگەڵ دەسەڵاتی وڵاتی خۆی تەعامول بکات: هەرێم لەگەڵ بەغدا؛ کوردی تورکیا لەگەڵ ئەنقەرە کە بڕیاری عەبدوڵا ئوجەلانیش هەر بەو ئاراستەیە دەرکراوە؛ کوردی سووریا لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەند و کوردی ئێرانیش بە هەمان شێوە.
-
ڕێوڕەسمی یادی ۴۷ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی لە هەولێر بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەرێم، ۴۷ەمین ساڵیادى شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەڕێوەچوو.
-
وەزارەتی دەرەوەی عێراق:
دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا گرژییەکانی ناوچەکە کەم دەکاتەوە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پێشوازی لەو گفتوگۆیانە دەکات کە لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچن و بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسفی کرد.
-
باڵیۆزی ئێران لە عێراق پەیامێکی تاران دەگەیەنێتە بەغدا
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پەیامێکی له محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق وەرگرت و تیایدا باس لە پرسە سەرەکییە نێودەوڵەتییەکان و دۆخی ناوچەکە دهكات.
-
بارزانی و ئال سادق جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان دەکەنەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئێران لە عێراق کۆبوونەوە و چەند پرسێکی پەیوەست بە عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی دراوسێ تاوتوێ کرد.
-
وهزیرانی دهرهوهی ئێران و توركیا: زۆر پرسی هاوبهش لهنێوان تاران و ئهنقهره ههیه
عهباس عێراقچی، وهزیری دهرهوهی ئێران و هاكان فیدان، وهزیری دهرهوهی توركیا له تاران كۆ بوونەوە و لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا تەوەرە گرینگەکانی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد لەوان پهیوهندی نێوان ههردوو وڵات كه پهیوهست بوون به پرسی ئهمنی، ئابووری و سیاسی.
-
فەرامەرز ئەسەدی:
لە قۆناغی زێڕینی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تارانداین
سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، قۆناغی ئێستای پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تاران بە زێڕین ناو دەبات و بەڵێنی کارئاسانیی بەرپرسانی کورد دەکاتە دەرفەتێک بۆ هاندانی وەبەرهێنەرانی ئێران.
-
مەسروور بارزانی:
پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران و وڵاتانی دیکەی جیهان پتەوتر دەکەین
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی دیکەی جیهان دەکاتەوە.
-
وەزیری ناوخۆی هەرێم جەخت لە چەک داماڵینی هێزە نەیارەکانی ئێران لە عێراق دەکاتەوە
عەبدوڵڕەحیم موسەوی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە میانەی کۆبونەوەی لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و وەزیری ناوخۆی هەرێم داوایکردوە پابەندبن بە رێککەوتنەکە ئەمنیەکەی نێوان عێراق و ئێران.
-
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ عەلی لاریجانی:
ئەعرەجی: ڕێگا نادەین خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان ببێتە پێگەیەک بۆ هەڕەشە کردن لە ئێران
قاسم ئەعرەجی لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێراندا لە تاران پابەندبوونی تەواوی بەغدای بە ڕێککەوتنی ئەمنیی لەگەڵ ئێران دووپات کردەوە.
-
کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەرێم:
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە باڵاترین ئاستی خۆیدایە
کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە باڵاترین ئاستی خۆیدایە.
-
نێچیرڤان بارزانی:
ئێران دراوسێیەکی باشە و دوای سەردانەکانی ئەمدواییە پەیوەندییەکانمان بۆ باشتر گۆڕاون
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و دەڵێت: "ئێران دراوسێیەکی باشە و دەمانەوێت پەیوەندییەکی باشمان هەبێت".
-
ئێران و عێراق لەسەر چەند خەڵێکی تایبەت بە دەروازە سنوورییەکان ڕێککەوتن
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاشکرای کرد، لەگەڵ لایەنی ئێرانی لەسەر چەند خاڵێکی تایبەت بە دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات ڕێککەوتوون.
-
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق:
هیچ ڕێككەوتنێكی ئەمنی لەنێوان عێراق و ئێران بوونی نییە
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت: ئەوەی ئەم دواییە لەگەڵ ئێران واژۆ کراوە، "یاداشتێکی لێکتێگەیشتنە" نەک "ڕێککەوتن" ئەوەش پێش شەڕی ئیسرائیل لە دژی کۆماری ئیسلامی ئامادە کراوە.