عەلی باپیر
-
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری:
زەمینە بۆ گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستاندا فەراهەم بووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنیت کە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش زەمینەی گۆڕانکاریی لە هەرێمی کوردستاندا لەبارە.
-
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان:
ئومێد ده‌كه‌ین چیتر له‌ژێر هیچ فشار و پاساوێكدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوانەخرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان له‌باره‌ی دیاری كردنی واده‌ی نوێی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، ئومێد ده‌کەین ئه‌وه كۆتا مه‌رسووم بێت و چیتر له‌ژێر هیچ فشار و پاساوێكدا دوا نه‌خرێت.
-
پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەری:
جه‌خت له ته‌بایی و کاری پێکه‌وه‌یی له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کاندا ده‌که‌مه‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی لەو حزبە دەکات.
-
عەلی باپیر له‌باره‌ی هێرشه‌که‌ی هه‌ولێر په‌یامێک ده‌داته کونسوڵی ئێران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان له په‌یامێکدا بۆ کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر ڕایگه‌یاند، نیگەرانن لەو بۆردوومانەی شەوی ڕابردووتان.
-
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان:
ئەوەی خۆی بە ئەهلی ئیسلام بزانێت بە سەرکەوتنی غەززە دڵخۆش دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگه‌یاند، وێڕای زۆریی ژمارەی شەهیدەکان، بەڵام ئەوەی هێزە بەرگرییکارەکانی فەلەستین لە غەززە پێی هەستان سەری هەموو مسوڵمانێکی بەرز کردەوە.
-
یەکێتی و کۆمەڵی دادگەری:
هەموو هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی بژێویی مووچەخۆران بخرێنەگەڕ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان داوا دەکەن هەموو لایەنە کوردستانییەکان هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت.
-
سوودانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان:
خۆم بە بەرپرسیار دەزانم بەرامبەر بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پێیڕاگه‌یاندوون، خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر به مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هاوشێوه‌ی پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق.
-
عەلی باپیر:
ترسمان لە بەشداری کردن لە جەنگی غەززەدا نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، لە ئێستادا رێگە نییە تا بچنە فەلەستین و کەرتی غەززەش ئابڵوقەی لەسەرە.
-
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری:
له‌سه‌ر تێكڕای موسڵمانان پێویسته پشتیوانیی گه‌لی سته‌مدیده‌ی فه‌له‌ستین بكه‌ن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەبارەی راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" لەلایەن بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەڵێت، "له‌سه‌ر تێكڕای موسڵمانان پێویسته پشتیوانیی گه‌لی سته‌مدیده‌ی فه‌له‌ستین بكه‌ن به‌هه‌رچی له توانایاندایه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به نزایهكیش بێت".
-
کۆمەڵی دادگەری هێرشی توندی کردە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەری رایدەگەیەنێت حكوومەتی كاربەڕێكەر مافی نییە بەناوی هەرێمەوە هیچ هەنگاوێكی ستراتیژی بنێت.
-
عەلی باپیر داوا دەکات هەموو حزبەکان بە یەک لیست بەشداریی لە هەڵبژاردن بکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵ لە شاری سۆران کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و داوای کرد، حزبەکان بە یەک لیست بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ناوچە کێشەلەسەرەکان بکەن.
-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی:
دادگاى هه‌ولێر سیاسیه و به‌م جۆره بڕیاره‌ش ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ری سووک دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت دادگاى هه‌ولێر سیاسیه و به‌م جۆره بڕیاره‌ش ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریی هەرێمی کوردستان سووک دەبێت.
-
کۆمەڵی دادگەری لە حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان کشایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، "لەکۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆی حزبەکەیدا بڕیاریان داوە سەرجەم نوێنەرانی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی سلێمانی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن".
-
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان:
حوکمڕانانی پارتی و یەکێتی ناسۆری خەڵکیان زیاد کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان ڕایگەیاند حوکمڕانانی هەردوو حزبی دەیەڵاتداری هەرێمی کوردستان ناڕەحەتی و ناسۆری خەڵکیان زیاد کردووە.
-
هەوڵەکەی نەوەی نوێی بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی ئۆپۆزیسیۆن لە هەرێمی کوردستان، شکستی هێنا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاسوار عه‌بدولواحید ئه‌و پۆستی سڕییه‌وه که له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاویکردبووه‌وه و داوای له کۆمه‌ڵی دادگه‌ری و کۆمه‌ڵی ئیسلامی کردبوو، به‌ره‌یه‌ک پێکبهێنن.
-
ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان:
عەلی باپیر دژی میله‌تی کوردە و پشتیوانی له دوژمنانی هەرێمی کوردستان دەکات
بەشی ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت: "سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری له قۆناغه‌کانی ژیانی ئه‌م میلله‌ته‌دا، قسه‌یه‌کی خێری بۆ کۆمه‌ڵگه و حکوومه‌ت و بۆ راپه‌ڕینی گه‌ل نه‌کردووه، دژی میله‌ت و پشتیوانی له دوژمنان و وڵاتان ده‌کات".
-
لە سلێمانی ته‌قه لهبارهگاى ئه‌نجومه‌نى باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کدارى نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه لهبارهگاى ئه‌نجومه‌نى باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرا لەشاری سلێمانی.
-
پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق:
ناکۆکیی نێوان حزبە کوردستانییەکان لەسەر بەدەستهێنانی پۆستە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: "ناکۆکی ئێستا لەسەر پۆست و دەسکەوتی حزبییە".