هێرشی تیرۆریستی
-
وەزیری دەرەوەی ئێران:
وەڵامی ئێران بۆ ئیسرائیل ورد و پلانبۆداڕێژراو دەبێت
وەزیری دەروەی ئێران ڕایگەیاند وەڵامەکەمان بۆ هەڵمەتە تیرۆریستییەکەی ئیسرائیل ورد و پلانبۆداڕێژراو دەبێت و هەموو لایەنەکانیشی لەبەرچاو دەگیرێت.
-
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری:
زەمینە بۆ گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستاندا فەراهەم بووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنیت کە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش زەمینەی گۆڕانکاریی لە هەرێمی کوردستاندا لەبارە.
-
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران:
ناحەزان حەز دەکەن کورد لە کوژرانی سەرۆکی حەماس تێوەبگلێنن
بەشی ئێران- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، تیرۆری ئیسماعیل هەنییەی بە "کارێکی زۆر خراپ، بە تایبەت لەم قۆناغەدا" ناوبرد.
-
حکوومەتی عێراق:
قهوارهی زایۆنی یاسا نێودهوڵهتییهكانی بێبایەخ كردووه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتهبێژی حكوومهتی عێراق، له پهیامێكدا داوای له ئهنجومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی كرد كه بهرپرسیارێتییهكانی خۆی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودهوڵهتی جێبهجێ بكات.
-
سهرۆكایهتى ههرێمى كوردستان:
بهئامانجگرتنى ئیسماعیل هەنییە كه به میوانى له تاران بوو، سهركۆنه دهكهین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكایهتى ههرێمى كوردستان پهیامێكی سهبارهت به تیرۆركردنی ئیسماعیل ههنیه بهرپرسی مهكتهبی سیاسیی بزووتنهوهی حهماس بڵاو کردەوە.
-
پەیامی دەمیرتاش بۆ ڕووداوی تیرۆری هەنییە:
ژیانێک بۆ بهرهنگاریی نادادپهروهری تهرخان بکرێت مانای ههیه
بەشی تورکیا- سهلاحهدین دهمیرتاش له پهیامێکدا سهبارهت به تیرۆر کردنی ئیسماعیل ههنییه سهرۆکی مهکتهبی سیاسی بزووتنهوهی حهماس رایدهگهیهنێت، ههر ژیانێک که بۆ بهرهنگاربونهوهی نادادپهروهریدا تهرخان بکرێت، مانایهکی ههیه.
-
پەیامی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش شەهید بوونی هەنییە:
ڕژێمی زایۆنیی بەم کارە زەمینەی بۆ سزایەکی توند لە دژی خۆی ئامادە کرد
بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنییە، ڕایگەیاند: "رژێمی زایۆنیی تاوانبار و تیرۆریست بەم کارە زەمینەی بۆ سزایەکی توند لە دژی خۆی ئامادە کرد".
-
کەجەکە:
هێرشە دڕندانەکەی سەر مۆسکۆ شەرمەزار دەکەین/دەوڵەتی تورکیا داعش لەدژی هەر کەسێک بەکار دێنێت
بەشی تورکیا- کۆنسەی بەرێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان هێرشەکەی مۆسکۆی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند ئەوەی کە داعش لە دژی هەر کەسێک بەکار دەهێنێت دەوڵەتی تورکیا و دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەیە.
-
سەفین دزەیی:
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەسەرووی دراوسێیەتیەوەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەسەرووی دراوسێیەتیەوەیە و هەوڵ دەدرێت کە لێکتێنەگەیشتنە سیاسییەکان لەڕێگای گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت.
-
KCK: ئیدارەی ئەردۆغان لە هۆکارەکانی هێرشەکەی سەر کرمان بوو!
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە هێرشە خۆکوژیەکەی شاری کرمانی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، ئیدارەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وایکرد کە داعش هێرشەکەی کرمان ئەنجام بدات.
-
بەڕێوەبەرایەتى خۆسەر سەرکۆنەی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی کرمان دەکات
بەشی سووریا- بەڕێوەبەرایەتى خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتى سووریا ڕایگەیاند ئێمە بەتەواوی شەڕ و توندوتیژی ڕەتدەکەینەوە و پێویستە سنوورێک بۆ ناکۆکیی و ئالۆزییەکان دابنرێت.
-
بەهۆی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کرمانەوە:
سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشیی لە ئیبراهیم ڕەئیسی کرد
بەشی تورکیا- ڕەجەب تەییب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران ئەنجام دا و بەهۆی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کرمان، سەرەخۆشی خۆی ئاراستە کرد.
-
وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق:
هێرشی تیرۆریستیی گرووپە لە یاسا دەرچووەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ئیدانە دەکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، گرووپە لە یاسا دەرچووەکان هەوڵ دەدەن دەستدرێژی بکەنە سەر بنکە عێراقییەکان کە لە بەشێکیاندا هەندێک ڕاوێژکار و هێزەکان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێدایە.
-
هەسەدە:
هیچ پێوەندییەکمان بە هێرشەکەی سەر ئەنقەرەوە نییە
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات سەبارەت بە تۆمەتەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە دژی ئەوان کە گوایا پێوەندییان بە هێرشەکەی ئەنقەرەوە بووە، راگەێنراوێکیان بڵاو کردەوە.
-
تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی لەدژی پەکەکە ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- لەسەرانسەری تورکیا بە بەشداری ۱۳ هەزار و ۴۴۰ کارمەندی ئەمنی، ۴۶۶ ئۆپراسیۆن لەدژی پەکەکە دەستی پێ کرد.
-
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ناسنامەی یەکێک لە هێرشبەرەکانی دوێنێی ئەنقەرەی ئاشکرا کرد
بەشی تورکیا- وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، یەکێک لەو دوو کەسەی هێرشیان کردە سەر وەزارەتی نێوخۆی ئەو وڵاتە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە.
-
پلانی هێرشی تیرۆریستی بۆسەر سلێمانی پووچەڵ کرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتهبێژی فهرماندهیی گشتیی هێزه چهکدارهکانی عێراق رایگهیاند، سێ چهکداری خۆکوژی داعشیان دهستگیرکردوه که پلانیان دانابوو لهمانگی رهمهزاندا له شاری سلێمانی کردهوهی تیرۆرستی ئهنجامبدهن.