پارتی دیموکرات و یەكێتیی نیشتمانی دەبنە كەمینە

بەرپرسی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو و دەڵێت لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا پارتی و یەكێتی دەبنە كەمینە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا عەبدوڵا بەرپرسی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو و سەرۆكی لیستی حیزبەكە لە بازنەی سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ شارپرێس دەڵێت: "یەكگرتووی ئیسلامی پێیوایە حكومڕانی هەرێمی كوردستان شكستخواردووە و پێویستە هەموان دژایەتی ئەو حكومڕانییە دەستپێبكەن و تەمبێی بكەن".

ناوبراو ڕوونیشی كردەوە، هەڵبژاردن تاكە هۆكاری گۆڕانكارییە و جێگرەوەی هەڵبژاردن نییە، بۆیە یەكگرتوو خۆی باش ئامادە كردووە و كاندیدی بەهێزی داناوە، كاندیدەكان و سەرۆك لیستەكانی یەكگرتوو لەناو كاندیدەكانی دیكەدا بەهێزترن لە زۆر ڕووەوە.

مستەفا عەبدوڵا ئاماژە بەوەش دەكات، دەسەڵاتدارانی هەرێم پەرلەمانیان بێبایەخ كردووە، تا خۆیان لەسەرووی هەموو شتێكەوە بن، بەڵام یەكگرتوو بە شكۆوە لە پەرلەمان دەڕوانێت.

News Code 223972

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha