بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جهنگی له ههژماری تایبهتی خۆی بڵاویكردهوه، "ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پێشوازیمان کرد لە ماکسیم ڕۆبین کونسوڵی گشتی ڕووسیای فیدراڵ و سێرجی پۆپئۆڤ جێگری کونسوڵی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا گفتوگۆمان کرد لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، باسمان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی کوردستان کرد و جەختمان کردەوە لەسەر گرنگی و جیاوازی ئەم هەڵبژاردنە بۆ گۆڕینی تەرازوی هێز و چاکسازی لە دەسەڵاتدا".
شێخ جەنگی ئاماژهی بهوهش كردوه: "ئامانج و بەرنامە و پلانی خۆمان وەک بەرەی گەل رونکردەوە کە دەمانەوێت گۆڕانکاری گەورە بکەین لە کۆی جومگەکانی دەسەڵاتدا و کوردستان بکەین بە خاوەنی یەک هێزی نیشتیمانی و چیتر حزب خاوەنی هێزی چەکدار نەبێت".
لاهوور شێخ جهنگی باسی لهوهش كردووه، "دەمانەوێت هەرێمی کوردستان یەک زۆن بێت و بەسەر ڕەنگەکاندا دابەش نەکرێت و ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ هەموو هاووڵاتیان دابین بکەین و هیوا و ئومێد بۆ گەنجەکانمان بگەڕێنینەوە کە چەندین ساڵە لەسەر دەستی ئەم حزبانەی دەسەڵات بێ هیواکراون".
Your Comment