لە شارۆچکەی پردی لە نێوان هەولێر و کەرکووک و هێڵی تەماسی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ، لایەنگرانی بەرەی تورکمانی لافیتەکانی هەڵبژاردنی پارتی و هێزە کوردیەکان لێدەکەنەوە، کێشەکە پەرەدەسێنێت بۆ بارگرژی، لە کۆتایدا بە دەستوەردانی سوپای عێراق بارگرژیەکە کۆنترۆڵ دەکرێت.
دواى دەستلەکارکێشانەوەى حەسەن تۆران، لە سەرۆکایەتیی بەرەی تورکمانیی عێراق، محەمەد سەمعان ئاغا ئۆغڵو، بە سەرۆکی بەرەکە هەڵبژێردرا.