کۆتا ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیێندرا

کۆمسیۆنی عێراق ڕایدەگەیەنێت "ڕۆژی سێشەممە کۆتا رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: "سێشەممە ۱۵ی تشرینی کۆتا ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی سبەی شەو بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێدێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر سبەینێ کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری.

هەروەها کۆمسیۆنی عێراق داواش دەکات ئەو کەسانەی کارتەکانیان وەرنەگرتووە وەریبگرنەوە، بەپێچەوانەوە سبەی دوای کۆتایی هاتنی دەوام کارتەکان دەگەڕێندرێنەوە بۆ بەغداد.

News Code 224230

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha