۲۰ منداڵی داعشی ڕووسی گەڕێندرانەوە وڵاتەکەیان 

بەشی جیهان- بەشی چاودێرانی منداڵانی ڕووسیا ئاشکرای ده‌کات، ژماره‌یه‌ک منداڵى وڵاته‌که‌ى له ‌که‌مپی هۆڵەوە گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ مۆسکۆ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمیانى کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەشی چاودێرانی منداڵانی ڕووسیا ڕایگەیاند، بەهاوکاریی ماریا لۆڤۆڤا بیلۆڤا کۆمیسیاری سەرۆکایەتیی بۆ مافەکانی منداڵان، گرووپێکی دیکە کە بریتی بوون لە ۲۰ منداڵی ڕووس، لە کەمپی هۆل له کوردستانی سووریا، بەفڕۆکەیەکی سه‌ربازیى سەر بەهێزەکانی ڕووسیا گەڕێنرانەوە بۆ مۆسکۆ.

لڤۆڤا بێلۆڤا ئاماژەی بەوەش کرد، توانیویانە ۲۰ منداڵ کە تەمەنیان لەنێوان ۵ بۆ ۱۵ ساڵاندایە بگەڕێننەوە بۆ ڕووسیا، ئەو گرووپە ۷ کچ‌ و ۱۳ کوڕن.

ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردوه‌، ئەو منداڵانەی گەڕێنراونەتەوە لەسەنتەرێکی مۆسکۆ پشکنینی پزیشکی ‌و چاکسازیی کۆمەڵایەتییان بۆ دەکرێت، پێش ئەوەی کەسوکاریان ببینن، لەژێر چاودێریدا لەگەڵیان دەژین.

۲۰ منداڵی داعشی ڕووسی گەڕێندرانەوە وڵاتەکەیان 

News Code 223760

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha