۲۴ـەمین کاروانی خێزانی کەسوکاری داعش، لە کامپی هۆلەوە گەڕێندرانەوە عێراق

کاروانێکی دیکەی ۱۶۵ خێزانی لە کەسوکاری چەکدارانی داعش، لە کامپی هۆلەوە گەڕێندرانەوە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  عەلى جەهانگیر، گوتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بۆ میدیاکانی عێراقی ئاشکرا کرد: ''ئەو ۱۶۵ خێزانە لە ۶۰۵ کەس پێکهاتوون و رۆژی ۲۳ـی ئەم مانگە لە کامپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە عێراق."

بەگوتەی عەلى جەهانگیر، ئەو کەسانە دەبرێنە کامپی جەدعە لە سنووری نەینەوا، دوای شیاندنەوەی کۆمەڵایەتی، دەگەڕێندرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

ئەمە ۲۴ـەمین کاروانی عێراقییەکانە لە کامپی هۆلەوە بگەڕێنرێنەوە، هێشتا زیاتر لە سێ هەزار خێزان ماون.

عەلی جیهانگیر پێشتر ڕاگەیاندبوو: "وەزارەتەکەمان لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتووەتە رێککەوتن لەبارەى چارەسەرى دۆسیەی ئەو عێراقیانەى لە کەمپى هۆلن. بەپێی رێککەوتنەکە، تاوەکوو ساڵى ۲۰۲۷ هیچ خێزانێکى عێراقى لەو کەمپە دا نامێنێت و سەرجەمیان دەگەڕێندرێنەوە".

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق، زیاتر لە ۲۰ هەزار عێراقى لە ژن و منداڵانى کەسوکارى چەکدارانى پێشووی داعش لە کامپى هۆلی حەسەکەی کوردستانی سووریا ماون.

News Code 224931

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha