ڕۆژاوا
-
مەزڵووم عەبدی:
هەنگاوی جدی هەڵگیراوە بۆ چارەسەری دۆسیەکان لەگەڵ دیمەشق
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک، لەگەڵ نوێنەری سەرۆکایەتی سووریا كۆ بووەوە و ڕایگەیاند لەسەر گەلێک چارەسەر ڕێککەوتین.
-
هێرش کرایە سەر یەکەم کاروانی ئاواره گەڕاوەکانی سهرێکانی
عەرەبە هاوردەکانی سەرێکانی هێرشیان کردە سەر ئەو ئاوارە کوردانەی گەڕانەوەی سەر زێدی خۆیان.
-
نزیکەی ٦٥٠ خێزان لەخۆ دەگرێت؛
یەکەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی گەڕانەوە زێدی خۆیان
ئەمڕۆ پرۆسەی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی ئاوارەکانی شاری سەرێکانی بەرەو ناوچەکان و زێدی خۆیان دەستیپێکرد، ئەوەش دوای حەوت ساڵ لە کۆچپێکردنی زۆرەملێ لە ناوچەکانیان.
-
ڕێدۆزی سیاسیی نوێی کوردەکان لە تورکیا و سووریا
شیکردنەوەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی باس لە دروستبوونی پارادایمێکی سیاسیی نوێی کوردەکان، بە تایبەتی لە تورکیا و سووریا، دەکات؛ پارادایمێک کە تێیدا دانیشتن لەگەڵ لایەنەکان و گفتوگۆ نیشانەی پاشەکشەکردن نییە، بەڵکوو ئامرازێکە بۆ گۆڕینی هێزی کۆمەڵایەتی و مێژوویی کوردەکان بۆ مافە سیاسی، کولتووری و دامەزراوەییەکان.
-
کورتەی هەواڵەکانی ۱۵ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۵ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
-
گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی بۆ ۱۰ی ئاب دواخراوە
جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پارێزگای حەسەکە ڕایگەیاند، بەهۆکاری گرفتی لۆجستی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی بۆ ڕۆژی دووشەمە دواخراوە.
-
هیچ خشتەکاتێکی دیاریکراو لەئاردا نییە؛
پرۆسەی تێکەڵکردنی هەسەدە لە سوپای سووریا بەردەوامە
وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF)، ڕایگەیاند کە پرۆسەی تێکەڵکردنی هەسەدە لە سوپای سووریا، بەپێی ئەو قۆناغانەی پێشووتر دیاریکراون، هێشتا بەردەوامە و لەگەڵ ئەوەشدا کە ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازییەکان لە چوارچێوەی ئەم پرۆسەیەدا دەستنیشان کراون.
-
وتەبێژی یەپەژە:
یەپەژە لە چوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆی سووریادا جێگیر دەکرێت
وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەژە ڕایگەیاند، بۆچوونێک هەیە بۆ ئەوەی یەپەژە وەک هێزێکی سەربەخۆی دژەتیرۆر لە چوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆدا جێگیر بکرێت.
-
شەرع و عەبدی لە دیمەشق کۆ بوونەوە
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لە کۆشکی گەل لە دیمەشق پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کرد.
-
ئایا هێزی سەربازیی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا هەڵدەوەشێتەوە؟
هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF)، کە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا بە گرنگترین هێزی سەربازیی کوردانی سووریا دادەنران، ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا شوێنیان بدەن بە پێکهاتەیەکی نوێ لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریا؛ گۆڕانکارییەک کە دەرئەنجامەکانی تەنها سنووردار بە بوارە سەربازییەکە نابێت.
-
دەرئەنجامی ناڕەزایەتی لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا
حائید حائید، یەکێک لە نووسەرانی گۆڤاری «المجلە»، پێی وایە ئەگەر دیمەشق وەڵامی داواکارییەکانی دانیشتوانی پارێزگای حەسەکە نەداتەوە و بەشداریی سیاسی فراوانتر نەکات، ئەو ناڕەزایەتییانە دەتوانن ببنە قەیرانێکی گشتگیر لە ڕۆژهەڵاتی باکووری سووریا.
-
١٢٠ گفتوگۆی تایبەتی کوردپرێس لەگەڵ شارەزایانی ڕۆژئاوا؛
لێکدانەوەی «سەقفی شووشەیی» پشتگیریی ڕۆژئاوا لە کوردەکان
لێکدانەوەی گشتگیری دوازدە ساڵ گفتوگۆ لەگەڵ شارەزایانی دیاری ڕۆژئاوا، پەیامێکی ڕوونی لێدەکەوێتەوە؛ پشتگیریی واشنتۆن و پایتەختە ئەورووپییەکان لە کوردەکان، هەرگیز لە سنووری تێکدانی سیستەمی «دەوڵەت ـ نەتەوە» و تووڕەکردنی هاوپەیمانە هەرێمایەتییەکانیان، بە تایبەتی تورکیا، تێناپەڕێت. ئەم «سەقفی شووشەیی»ەش بەردەوامترین و نەگۆڕترین بنەمای سیاسەتی ڕۆژئاوا بەرامبەر پرسی کوردە.
-
کورتەی هەواڵەکانی ۱ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
-
شەش دەیە هەوڵی بێ ئاکامی کوردەکانی عێراق بۆ بەدەست هێنانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی
ڕاپۆرتێکی گۆڤاری فوربس ئاشکرای دەکات کە داواکاریی سەرکردە کوردەکان بۆ بەدەستهێنانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە دەیەی ۱۹۶۰ەوە تا ئێستا چەندین جار دووبارە بووەتەوە، بەڵام هەرێمی کوردستان بەهۆی پێگە یاساییەکەیەوە، هەرگیز نەیتوانیوە دەستی بگاتە سامانە کاریگەرەکانی بەرگریی ئاسمانی.
-
خوێندنەوەیەک بۆ ١٤ ساڵ گۆڕانکاری لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا
چوارده ساڵ لە چالاکیی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کوردانی سووریا، ئەم کۆمەڵگەیەی لە سەردەمی ئینکارکردنی ناسنامەوە گەیاندووەتە قۆناغێک کە ئێستا لە خەریکی دانوستاندنە لەسەر پێگەی خۆی لە پێکهاتەی داهاتووی سووریادا.
-
هوشداری لەبارەی پێشێلکردنی مافی کوردەکان لە ڕەقە
ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا بە ئاماژەدان بە دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی ١٥ هاووڵاتیی کورد لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، ئەم ڕەوتەی بە نیشانەیەک بۆ تووندبوونی پێشێلکردنی مافی هاووڵاتییانی کورد زانی.
-
کورتەی هەواڵەکانی ۲۸ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۲۸ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
-
هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کۆبانی:
کۆبانی نابێتە قوربانیی سیاسەتەکانی تەعریب و بە کۆبانی دەمێنێتەوە
فەرحان حاجی عیسا، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری شاری کۆبانی، هەوڵەکان بۆ گۆڕینی ناوی ئەم شارەی بە بەردەوامیی سیاسەتەکانی عەرەبکردنی (تەعریبی) حکوومەتی بەعس زانی و جەختی کردەوە کە «کۆبانی بە کۆبانی دەمێنێتەوە.»
-
باخچەکانی عەفرین بووژانەوە؛ دانیشتووان دوای ٩ ساڵ دووبارە زەوییەکانی خۆیان چاندەوە
دانیشتووانی گوندەکانی عەفرین لە کوردستانی سووریا، لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و کەمبوونەوەی توانای کڕین، بە چاندنی جۆرە جیاوازەکانی سەوزە لە باخچەی ماڵەکانیاندا، بەشێک لە پێداویستییە خۆراکییەکانی خێزانەکانیان دابین دەکەن؛ ئەم هەنگاوە دوای ٩ ساڵ لە سستبوونی کەرتی کشتوکاڵ، وەک نیشانەیەک بۆ زیندووبوونەوەی چالاکییە کشتوکاڵییەکان لەم ناوچەیەدا دادەنرێت.
-
ئایا لیندسی گراهام دۆستی کورد بوو؟
ئایا لیندسی گراهام، سناتۆری بەدەسەڵاتی کۆماریخوازی ئەمریکا، دەکرێت بە "دۆستی کوردەکان" ناو ببرێت؟ پێداچوونەوەی هەڵوێستەکان، پڕۆژەیاساییەکان، وتارەکان و لێدوانە فەرمییەکانی ئەو لە ماوەی زیاتر لە دەیەیەکدا نیشانی دەدات کە گراهام لەو کەمە سیاسەتمەدارە ئەمریکییانە بوو کە بە شێوەیەکی بەردەوام بەرگری لە پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی سووریای دیموکرات وەک هاوبەشە ستراتیژییەکانی واشنتۆن دەکرد و تەنانەت بۆ پشتگیریکردنی ئەوانیش پڕۆژەیاسای پێشکەش کرد. لەگەڵ ئەوەشدا، پشتگیری ئەو لە کوردەکان هەرگیز بە مانای پاڵپشتی لە سەربەخۆیی کوردستان یان هەموو ڕەوتە سیاسی و سەربازییەکانی کورد نەبوو؛ بەڵکوو لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، شەڕی دژ بە داعش و پاراستنی اعتباری واشنتۆن لە هەمبەر هاوپەیمانەکانیدا پێناسە دەکرا. مردنی لەناکاوی ئەو لە ٧١ ساڵیدا، بارێکی دیکە ئەم پرسیارەی هێناوەتە ئاراوە کە پێگەی گراهام لە مێژووی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و کوردەکاندا چی بوو و ئایا دەکرێت ئەو وەک یەکێک لە نزیکترین دۆستەکانی کورد لە کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا دابنرێت؟
-
نوێنەری دەم پارتی:
تورکیا پرۆسەی ئاشتیی بەستووەتەوە بە پێشهاتەکانی کوردستانی سووریاوە
نوێنەری وان لە پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان (دەم پارتی) بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ناتۆ لە ئەنقەرە، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەرکێکی نوێ لە چوارچێوەی ناتۆدا بۆ تورکیا دیاری کراوە. بە گوتەی ئەو، حکوومەتی تورکیا پرۆسەی چارەسەرکردنی پرسی کوردی بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی کوردستانی سووریا و هەندێک ڕەچاوکردنی تری سیاسەتی دەرەوەوە بەستووەتەوە.
-
کورد و کریدۆری وزە؛ نەخشەی نوێی ئەمریکا بۆ هێڵە بازرگانیەکان لە ناوچەکەدا
شیکارییەکان ئەوە نیشان دەدەن کە واشنتۆن خەریکی داڕشتنی نەزمێکی نوێیە لە ڕۆژاوای ئاسیا، کە لەسەر بنەمای ڕێڕەوەکانی وزە، بازرگانی و پەیوەندییە هەرێمییەکان دامەزراوە. لەم چوارچێوەیەدا، کورد نەک وەک ئەکتەرێکی یەکگرتوو، بەڵکوو وەک ئەڵقەکانی بەستنەوەی نێوان عێراق، سووریا و تورکیا ڕۆڵ دەگێڕێت.
-
دەنگدانەوەی بەرفراوانی هاککردنی ماڵپەڕەکانی سوپای ئەمریکا لە لایەن هاککەرە کوردەکانەوە
هاککردنی چەند ماڵپەڕێکی سوپای ئەمریکا و بڵاوکردنەوەی پەیامی پشتگیری لە کوردستان و دژایەتیکردنی دۆناڵد ترامپ، دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاکانی ئەمریکادا لێکەوتووەتەوە.
-
کورتەی هەواڵەکانی۱۶ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۱۶ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
-
ڕۆڵی ژنانی کورد لە سوپای نوێی سووریادا
ئەو ژنانەی کە لە جەنگەکانی کۆبانێ، ڕەققە و دژی داعش لە هێڵەکانی پێشەوەی بەرگریدا جەنگان، ئێستا لە سووریای پاش ئەسەددا پێگەیەکیان لە سوپای نوێدا نییە. لە کاتێکدا کە هەزاران هێزی پیاوی کورد لە پێکهاتەی سەربازیی دیمەشقدا تێکەڵ کراون، داهاتووی هێزەکانی ژنانی کوردی سووریا هێشتا نادیارە.
-
کورتەی هەواڵەکانی ۱۴ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۴ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
-
لە مەیدانی جەنگەوە تا هۆڵی پەرلەمان؛ پشکی کوردانی سووریا لە دەسەڵات
ڕاگەیاندنی لیستی ١٢ نوێنەری کورد لە پەرلەمانی نوێی سووریادا، جارێکی تر ئەم پرسیارەی هێناوەتە ئاراوە کە ئایا کورد دوای ساڵانێک لە ڕۆڵگێڕان لە گۆڕانکارییەکانی سووریادا، توانیویانە پێگەیەکی هاوتەریب لەگەڵ کێشی سیاسی و دیموگرافی خۆیان لە پێکهاتەی نوێی دەسەڵاتدا بەدەستبهێنن یان نا.
-
ئەحمەد شەرع ناوی ۷۰ ئەندامی دەستنیشانکراوی پەرلەمانی سووریا راگەیاند
لیستی ناوی ئەو ۷۰ ئەندامەی پەرلەمان بڵاوکرایەوە کە لەلایەن سەرۆکی سووریاوە بۆ سێیەکی تەواوکەری پەرلەمان دەستنیشان کراون، لە نێویاندا تەنها دوو کورد لە هەن.
-
نەشناڵ ئینترێست: ئەحمەد ئەلشەرع پێویستی بە هێزە کوردییەکانە
گۆڤاری "نەشناڵ ئینترێست" هۆشداری دەدات کە وەلانانی هێزە کوردییەکان، سووریا جارێکی دیکە دەکاتەوە بە حەشارگەی داعش. ئەم گۆڤارە ئەمریکییە جەخت دەکاتەوە کە تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، مەرجی پێشوەختەیە بۆ جێگیرکردنی دەسەڵاتی ئەحمەد ئەلشەرع و ئەو بە بێ هێزە کوردییەکان ناتوانێت کۆنترۆڵی داعش و دزەکردنی گرووپەکانی تر لە سووریادا بکات.
-
ئاوارەیی بەردەوامی کوردانی سووریا
لەگەڵ تێپەڕبوونی ١٨ مانگ بەسەر پێکهێنانی حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا و ڕێککەوتنی دیمەشق لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، هەزاران ئاوارەی کورد بەهۆی ناسەقامگیریی ئەمنی، ئامادەیی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، بوونی مینی چێندراو و دەستبەسەرداگرتنی ماڵەکانیان، هێشتا لە گەڕانەوە بۆ سەرێکانی و گرێ سپی بێبەشن.