بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ٩٩ ژن و منداڵى دیکەی ڕەوانەى قیرغستان کردەوە

بەشی سووریا- فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانى هاوپەیمانان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند، ٢٧ ژن و ٧٢ منداڵى چەکدارانى داعش لە کەمپی هۆڵەوە ڕەوانەى قیرغستان کرانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەفتەی ڕابردوو لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و شاندێکى کۆماری قیرغستان ڕێککەوتنێک ئیمزاکرا بۆ گەڕاندنەوەی ژمارەیەک لە ژن و منداڵی کەسوکاری داعش، کە لە کامپی هۆل بوون.

ئەمڕۆ ئەو ژن و منداڵانە، کە ژمارەیان ٢٧ ژن و ٧٢ منداڵ بووە لە کامپی ھۆڵ و کوردستانی سووریاوە ڕادەستى دەوڵەتى قیرغستان کراونەتەوە.

بەپێی ئامارەکانی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانى هاوپەیمانان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ساڵی ٢٠٢٣ تا ئێستا نزیکەی ٤٥٠٠ کەس لە کەسوکاری داعش لە کامپی ھۆڵ و کوردستانی سووریاوە گەڕێندراونەتەوە وڵاتەکانی خۆیان.

News Code 223091

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha