بەرپرسانی لوبنانی و ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا گفتوگۆیان لەبارەی میکانیزمی گەڕاندنەوەی ئەو خێزانە لوبنانییانە کرد کە لە کەمپەکانی هۆل و ڕۆژدان.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، تاکوو ئێستا ۱۹ هەزار هاووڵاتی عێراقی لە کەمپی هۆلی سووریاوە گەڕێندراونەتەوە.
۲۳۰ ماڵباتی چەكدارانی داعش لە كەمپی هۆلی سووریا، گەڕێنرانەوە عێراق، بەمەش تا ئێستا نزیكەی ۱۶ هەزار كەس لە كەمپەكەوە گەڕێنراونەتەوە عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند هەفتەی ڕابردوو مێرمنداڵێکی گەڕاندووەتەوە و داواشی لە وڵاتان کرد هاووڵاتییەکانیان لە کامپەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بگەڕێننەوە.