بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ۴ ئەندامی خێزانەکانی داعشی ڕادەستی ئیسپانیا کردەوە

بەشی سووریا- بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دوو ئافرەت و دوو منداڵی خێزانە داعشە دەستبەسەرکراوەکانی کەمپی ڕۆژی ڕادەستی شاندێکی حکوومەتی ئیسپانیا کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، لە چوارچێوەی پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئەندامانی خانەوادە بیانییەکانی چەکدارانی داعش لە کەمپەکانی باکووری ڕۆژئاوای سووریا بەردەوامە، لەم چوارچێوەیەشدا دەستەی کاروباری دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە قامشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان هەماهەنگییان لەگەڵ حکوومەتی ئیسپانیا کردووە و ۲ ئافرەت و ۲ منداڵی بە ڕەچەڵەک ئیسپانیان لە کەمپی ڕۆژ ڕادەستی شاندێکی حکوومەتی ئیسپانیا  کردووەتەوە.

پرۆسەی گەڕاندنەوەی خێزانە داعشەکانی لە کەمپەکانی کوردستانی سووریا لە ۱۵ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە دەستی پێکردووە بە ئامانجی داخستنی کەمپەکان، تا وەکوو ئێستە ۳۴ ئافرەت و منداڵی چەکدارانی بیانی داعش ڕادەستی شاندی حکوومەتی ڕووسیا کراونەتەوە.

بەگوێرەی ئامارەکان زیاتر لە چل و پێنج هەزار ئاوارە لە هەردوو کەمپی رۆژ و هۆل هەن، لەگەڵ زیاتر لە نۆ هەزار ئەندامی دەستگیرکراوی داعش کە لە ژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دان.

سەرچاوە: کوردستان 24

News Code 223256

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha