بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی ڕووسیا بڵاویان کردەوە ماریا لڤۆڤا بیلۆڤا، کە لە فڕۆکەخانەی چکالۆڤسکی لە نزیک مۆسکۆ پێشوازیی لە منداڵەکان دەکرد، گوتویەتی: "پاش هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەریی خۆسەری، توانیویانە ۳۲ منداڵ لە نێوان تەمەنی ۵ بۆ ۱۷ ساڵیدا بگەڕێننەوە بۆ کەسوکاریان لە ڕووسیا".
گرووپە نوێیەکە لە ۱۲ کوڕ و ۲۰ کچ پێکهاتوون و پێشتر مۆسکۆ گرووپەکانی دیکەی گەڕاندەوە، کە لەلایەن ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە ساڵی ۲۰۱۸ەوە ڕاسپێردرابوون.
ماریا لوڤا بیلۆڤا گوتی: "بە لەبەرچاوگرتنی گرووپەکەی ئەمڕۆ، بە بەشداریی ئێمە، بە گشتی ۵۴۶ منداڵ گەڕێنرانەوە بۆ ڕووسیا، لە سووریا، عێراق، پاکستان و تورکیاوە".
سەرچاوە: نۆرس پرێس
Your Comment