۳۲ منداڵ لە کەمپەکانی کوردستانی سووریاوە گەڕێندرانەوە ڕووسیا

بەشی جیهان- کۆمیساری مافەکانی منداڵانی ڕووسیا ڕایگەیاند، ۳۲ منداڵیان لە کەمپەکانی پەنابەرانەوە لە کوردستانی سووریا گەڕاندوەتەوە وڵاتەکەیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی ڕووسیا بڵاویان کردەوە ماریا لڤۆڤا بیلۆڤا، کە لە فڕۆکەخانەی چکالۆڤسکی لە نزیک مۆسکۆ پێشوازیی لە منداڵەکان دەکرد، گوتویەتی: "پاش هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەریی خۆسەری، توانیویانە ۳۲ منداڵ لە نێوان تەمەنی ۵ بۆ ۱۷ ساڵیدا بگەڕێننەوە بۆ کەسوکاریان لە ڕووسیا".

گرووپە  نوێیەکە لە ۱۲ کوڕ و ۲۰ کچ پێکهاتوون و پێشتر مۆسکۆ گرووپەکانی دیکەی گەڕاندەوە، کە لەلایەن ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە ساڵی ۲۰۱۸ەوە ڕاسپێردرابوون.

ماریا لوڤا بیلۆڤا گوتی: "بە لەبەرچاوگرتنی گرووپەکەی ئەمڕۆ، بە بەشداریی ئێمە، بە گشتی ۵۴۶ منداڵ گەڕێنرانەوە بۆ ڕووسیا، لە سووریا، عێراق، پاکستان و تورکیاوە".

سەرچاوە: نۆرس پرێس

News Code 223193

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha