ئیدارەی خۆسەری کوردستان ۴ کەس ڕادەستی بەریتانیا دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردستانی سووریا ڕایگەیاند، ژنێک و سێ منداڵی چەکدارانی داعشیان ڕادەستی شاندێکی بەریتانی کردووە.

ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا کە سنوورەکەی بەشێکی گەورەی کوردستان و باکووری سووریا دەگرێتەوە، لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی دانیشتووانی کەمپەکانی هۆڵ و ڕۆژ لە حەسەکە بگەڕێنێتەوە وڵاتەکانیان.

ئەو چوار کەسەی کە ڕادەستی شاندە بەریتانییەکە کراونەتەوە، پێشتر لە کەمپی ڕۆژ نیشتەجێ کرابوون.

شاندە بەریتانییەکە لە لایەن ئان سنۆو، نوێنەری تایبەتی بەریتانیا بۆ سووریا سەرکردایەتی کرابوو. لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر باسیان لە هەڕەشەی داعش کردبوو.

News Code 223577

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha