بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ژنێک ‌و پێنج منداڵى داعشی ڕادەستی بەریتانیا کردەوە

بەشی سووریا- به‌ریتانیا ژنێک ‌و پێنج منداڵى داعشى له کوردستانی سووریاوە بۆ وڵاتەکەی گه‌ڕانده‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردەوە ئه‌مڕۆ نوێنه‌رانى باڵاى به‌ریتانیا گه‌یشتونه‌ته‌ کوردستانی سووریا ‌و دواى واژۆکردنى ڕێکه‌وتنێک، ژنێک ‌و پێنج منداڵى چه‌کدارانى داعشیان بۆ له‌نده‌ن گه‌ڕاندۆته‌وه‌.

بەگوێره‌ى ئامارێک، تائێستا لەلایەن ۱۳ وڵاتەوە ۵۵۵ منداڵ‌ و ۱۷۱ هاوسەری داعش لە که‌مپى هۆل ڕادەستى وڵاتەکانیان کراونەتەوە.

ئه‌و وڵاتانه‌ى هاوڵاتیانى خۆیان بردۆته‌وه‌ بریتین لە ئیسپانیا، باربادۆس، فەرەنسا، سلۆڤاکیا، کۆماری قیرغیزستان، سوودان، ڕووسیا، نەرویج، کەنەدا، نیوزلەندا، تاجیکستان، کازاخستان ‌و دانیمارک.

News Code 222660

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha