٢٢ حوزەیران ٢٠٢٤ - ١٧:١٤

سەرۆکی پارتی سۆسیالست دیموکرات:

مەگەر ئێران لایەنە کوردستانییەکانی هەرێم کۆ بکاتەوە

سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران بەستەڵەکی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی تواندەوە
مەگەر ئێران لایەنە کوردستانییەکانی هەرێم کۆ بکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەدی حاجی مەحموود دەڵێت: "مەگەر ئێران کۆمان‌بکاتەوە دەنا خۆمان وەک لایەنە کوردییەکان کۆ نابینەوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەدی حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، دوای سەردانەکەی سەرۆکی هەڕێم بۆ ئێران توانی ئەو بەستەڵەکە بتوێنێتەوە کە ماوەیەک بوو لە پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان هەستی پێدەکرا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە: بە دڵنیاییەوە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ تاران هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی لە ١٠\٦ دواخست، چوونکە وەک دەزانرێت ماوەیەکی زۆر کێشە هەبوو لەناو هەرێمدا لەسەر بابەتی هەڵبژاردن وە بەغداد و کۆمسیۆنیش سوور بوون لەسەر هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا، بەڵام کە سەرۆکی هەرێم سەردانی تارانی کرد، هێشتا لە ئێران بوو کە لە بەغدادەوە هەڵبژاردن دواخرا و وە کۆمسیۆنیش ئەو پۆستەرانەی ناردی بۆ ئیمارات لە چاپ کردنی وەستاندی.

محەمەدی حاجی مەحموود وتیشی، ئەو پێشوازییەی ئێران لە سەرۆکی هەرێمی کرد، و بینینی ڕەهبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دڵنەوایی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بەتایبەت بۆ بۆردوومان کردنی ماڵی پێشرەو دزەیی، چوونکە بۆ بەشێک لە سەرۆکی وڵاتانی تر ئاسان نیە ڕەهبەری کۆماری ئیسلامی ببینن بەڵام بینیمان سەرۆکی هەرێم چۆن پێشوازی لێکرا.

سەرۆکی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان دەشڵێت: "من پێم وایە هەم هەرێمی کوردستان و هەم ئێرانیش گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە پێوستییان بەیەکترە".

دەربارەی سەرەوەریی عێراق و پاراستنی لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە، محەمەدی حاجی مەحموود دەڵێت: "ئێستا عێراق وەکوو دەوڵەت وجوودی نییە و سەروەریی نیە، گەورەترین بنکەی سەربازی تورکیا لە بەعشیقەیە ڕۆژانە فڕۆکە و ئۆتۆمبێلی سەربازی هاتووچۆ دەکەن، لە هەر وڵاتێکدا یەک سەربازی ئەو وڵاتە لە وڵاتێکی تر بێت و سنووری بەزاندبێت، سەرۆکی وڵاتی داگیرکار پێشوازیی لێناکرێت تا نەکشێتەوە، کەچی عێراق شەش مانگ حەفلەی کرد لەبەرئەوەی ئەردۆغان سەردانی کرد".

News Code 223692

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha