قاڵیباف: نابێت دەرفەتەکان بۆ بەهێزکردنی پێوەندییەکان لەدەست بچن/ بارزانی: پشتیوانییەکانی ئێران لە ڕۆژە دژوارەکاندا لەیاد ناکەین

بەشی ئێران- له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانه‌ فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ تاران، به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ۲۰۲۴/۵/۷ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر قاڵيباف، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئيسلاميى كۆمارى ئيسلاميى ئيران كۆ بوونه‌وه‌‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له‌ بايه‌خ و گرنگيى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرد. له‌مباره‌يه‌وه‌ باس له‌ ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيه‌تيى بره‌ودان به‌ هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا كرا.

قاڵیباف: نابێت دەرفەتەکان بۆ بەهێزکردنی پێوەندییەکان لەدەست بچن/ بارزانی: پشتیوانییەکانی ئێران لە ڕۆژە دژوارەکاندا لەیاد ناکەین

هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ له‌ بواره‌كانى بازرگانى، ئابوورى، وه‌به‌رهێنان، كشتوكاڵى، گه‌شتيارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌يى، زانكۆيى و چه‌ندين بوارى ديكه‌دا، زه‌مينه‌ و ده‌رفه‌تى زياترى هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگه‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوولا به‌ بايه‌خه‌وه‌ كارى زياتريان له‌سه‌ر بكه‌ن.

دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

News Code 223463

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha