بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ۶‌ی ۵ی ۲۰۲۴ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئایەتۆڵڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کۆ بوویەوە.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونوەکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوی کردەوە: "شەڕەفمەندبووم بە دیداری ڕابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئيسلاميى ئێران ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌ئی لە تاران".
ناوبراو زیادی کرد : "له كۆبوونه‌وەکەدا جه‌ختمان له ئاماده‌يى و خواستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا".
هەروەها سایتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوی کردەوە: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به ديدارى به‌ڕێز سه‌ید خامه‌نه‌ئی ده‌ربڕى و جه‌ختى له ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا. بارزانی هەر‌وه‌ها سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى ئێرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
Your Comment