کۆبوونەوە نێچیرڤان بارازنی و فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران جه‌ختيان له‌ گرنگيى پته‌وكردنى زياترى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ۲۰۲۴/۵/۷ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ حسێن سه‌لامى، فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆ بووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێرانيان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئه‌منيدا تاوتوێ كرد؛ هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى پته‌وكردنى زياترى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى ئاسايش و ئاراميى سنووره‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منييه‌كان له‌ هه‌رلايه‌كه‌وه‌ بێت.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادانيان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كرد. له‌م باره‌يه‌وه‌ هه‌ردوولا هاواڕ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌بێ هه‌مووان له‌پێناو پاراستنى سه‌قامگيريدا كار بكه‌ن و ڕێگه‌ نه‌درێت ئاڵۆزييه‌كان زياتر ته‌شه‌نه‌ بكه‌ن.

هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منى و سه‌ربازيى هه‌ولێر-به‌غدا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى جێ بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.‌‌

News Code 223464

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha