بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بايه‌خ و گرنگيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان بۆ هه‌ردوو وڵات كرده‌وه و باسيان له زه‌مينه و ده‌رفه‌ته‌كانى زيادكردنى جووڵه و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكييه ئابوورييه‌كان و كار و پرۆژه‌كانى كه‌رتى تايبه‌تى ئێرانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تيشكيان خسته سه‌ر دۆخى سياسى و گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و داكۆكييان له پاراستنى سه‌قامگيرى كرده‌وه.
حوسێن ئه‌ميرعه‌بدوڵڵاهيان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچيرڤان بارزانى پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ نیوەڕۆ لە وەزارەتی دەرەوە میوانداریی بەڕیز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقم کردەوە".
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی بازرگانی، ئابووری، ئاوەدانکردنەوە، زانستی و کولتووری لە نێوان ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا".
ئه‌ميرعه‌بدوڵڵاهيان دەشڵێت: "ئاماژەم بە گرنگیی ئاسایشی ناوچەکە، بە تایبەت ئاسایشی وڵاتی دۆست و برا عێراق، لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و جەخت لە پێویستیی بەردەوامی و قووڵترکردنەوەی هاوکارییە هاوبەشەکان کرا".
Your Comment