تیتر سه زیرسرویس
-
ئاسایشی سلێمانی سەردانی زڕگوێزیان کرد/ بارەگاکانی کۆمەڵە تا کۆتایی مانگ چۆڵ دەکرێن
سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆمەڵەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران ڕایگەیاند، ئاسایش چوەتە بارەگاکانیان و سەردانی بارەگاکانی هەرسێ کۆمەڵەکەیان کردووە، بە فەرمی داوایان لێکردون تا کۆتایی مانگ بارەگاکانیان چۆڵ بکەن.
-
نوێنەری فەرمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری زیارەتکارانی ئەربەعین، پەیامێک ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی دەکات
سهرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی و وابەستەی فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی سەردانێکی فەرمی و تایبەتی بەرپرسانی باڵای پارێزگای سلێمانییان کرد و بە نوێنەرایەتیی لە میللەتی ئێران و زیارەتکاران میوانانەوە سوپاس و پێزانینی خۆیان ڕاگەیاند.
-
یەکەم کوردی سونە لە کابینەی پزیشکیان؛
عهبدولکهریم حوسێن زاده وەکوو یاریدەری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری گوند و ناوچه ههژارنشینهکان دهستنیشان کرا
مهسعوود پزیشکیان سهرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا عهبدولکهریم حوسێن زاده وهک جێگری سهرۆک کۆمار بۆ کاروباری گوند و ناوچه ههژارنشینهکان دهستنیشان بکات که کوردێکی سوننهیە.
-
چەند حزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە کەمپ جێگیر دەکرێن
دوای بڵاوبوونەوەی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە ڕەزامەندبوونیان بە کەمپنشین کردنی حزبە کوردیە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران، بەشێک لەو حزبانە ڕایدەگەیەنن، بە فەرمی لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێت پابەند بن بە بڕیارەکەوە.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران:
وەڵامی ئێران بۆ ئیسرائیل ورد و پلانبۆداڕێژراو دەبێت
وەزیری دەروەی ئێران ڕایگەیاند وەڵامەکەمان بۆ هەڵمەتە تیرۆریستییەکەی ئیسرائیل ورد و پلانبۆداڕێژراو دەبێت و هەموو لایەنەکانیشی لەبەرچاو دەگیرێت.
-
عێراق دەیەوێت ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە کەمپی سورداش جێگیر بکات
عێراق هەنگاوی کردەیی دەنێت بۆ کەمپنشین کردنی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران کە لە هەرێمی کوردستانن، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕەزامەندی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی وەرگرتووە بە مەبەستی نیشتەجێ کردنی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران کە لە ناوچەی زڕگوێزن، لە کەمپی سورداش لە سلێمانی.
-
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق:
پێویستە کۆمەڵە شوێنەکانی خۆیان چۆڵ بکەن و وەک پەنابەر بچنە کەمپەکانەوە
لە نوێترین هەڵوێستیی حکوومەتی عێراق بەرامبەر هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران، لە رێگای نوێنەری قاسم ئەعرەجییەوە هۆشداری دەدرێتە هەر سێک باڵی کۆمەڵە کە پێویستە شوێنەکانی خۆیان چۆڵ بکەن و وەک پەنابەر بچنە کەمپەکانەوە.
-
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران:
ناحەزان حەز دەکەن کورد لە کوژرانی سەرۆکی حەماس تێوەبگلێنن
بەشی ئێران- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، تیرۆری ئیسماعیل هەنییەی بە "کارێکی زۆر خراپ، بە تایبەت لەم قۆناغەدا" ناوبرد.
-
ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لەگەڵ شەهید هەنییە لە تاران؛
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی نوێژی لەسەر تەرمی شەهید هەنییە کرد
بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیانیی ئەمڕۆ لە زانکۆی تاران نوێژی لهسهر تهرمی شەهید ئیسماعیل هەنییە، سهرۆکی مهکتهبی سیاسی بزوتنهوهی حهماس کرد.
-
ئەدهەم بارزانی:
شەهید هەنییە بە هەموو بوێرییەکەوە لە بەرامبەر پڕۆژەی هەژموونیی داگیرکاری وەستایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهدههم بازرانی پهیامێكی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: بە بیستی هەواڵی شەهادەی شەهید هەنییە دڵتەنگ بووم.