بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و هاريکارى و هه‌ماهه‌نگيى کۆمارى ئيسلاميى ئێران و عێراق و هه‌رێمى کوردستان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، مه‌ترسييه ئهمنييهکانى ناوچه‌که و کاريگه‌رى و لێکهوتهکانيان، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له هاريکاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌کانى هه‌ردوو وڵات له‌پێناو ئارامى و ئاسايشدا کرده‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى ڕێگرتن له په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌کان و به‌دوورگرتنى ناوچه‌که له پشێويى زياتر.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا عەلی ئەکبەر ئه‌حمه‌ديان به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌که‌ى بۆ عێراق به هه‌رێمى کورستانه‌وه ده‌ربڕى و ڕایگەیاند جەخت لە هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا دەکەینەوە.
لای خۆیەوە نێچيرڤان بارزانيش دووپاتى کرده‌وه که ڕێگا نادەین هەرێمی کوردستان ببێتە مەترسی بۆسەر ئاسایشی ئێران و هه‌رێمى کوردستان وه‌ک هه‌ميشه فاکته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت له ناوچه‌که‌دا و بۆ هيچ لايه‌نێک نابێته هه‌ڕه‌شه.
ڕێککەوتننامەی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەمینداری ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران بووە. "هەردوولایەن جەختیان لە جێبەجێکردنی تەواوی بڕگەکانی رێککەوتننامەکە تاوەکوو گەیشتن بە ئەنجام و نەهێشتنی ناسەقامگیری کردەوە".
Your Comment