ئاستی پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی و هیواکان بۆ گەیشتن بە ڕاێککەوتنێکی ستراتێژی لەگەڵ ئێران/ محەمەد هادیفەر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئێران لە دۆخێکی ئاڵۆزی نێوحزبی، ناوچەیی و جیهانیدا ئەنجام درا و کۆبوونەوەی بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران لەم سەردانەدا، هیواکانی بۆ گەیشن بە ڕێککەونێکی ستراتێژی لەگەڵ ئێران زیندوو کردەوە.

کوردپرێس

سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران ئەوەش پاش قۆناغێک لە گلەییە سیاسییەکانی نێوان تاران و هەولێر لەم دەتوانێت زۆر گرینگ لەقەڵەم بدرێت. پێکهاتەی شاندی یاوەری بارزانی، دەریدەخات  کە ئەم سەردانە سیاسییە گفتوگۆی سازێنەری بۆ نەهێشتنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئێران لەبارەی باکووری عێراق لێدەکەوێتەوە و چەند بابەتێکی گرینگی دیکە لەوان ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق و شوێنگیری و جێبەجێ کردنی ئەو ڕێککەوتنە لەلایەن هەرێم و هەروەها نیگەرانیی ئێران لە ئامادەبوونی ژمارەیەک لەو وڵاتانەی دەستوەردان لە هەرێمی کوردستان دەکەن، دوور کردنی هەڕەشە ئەمنییەکان لە ئێران و لە کۆتاییدا گواستنەوەی بیروڕا لەبارەی کات و چۆنییەتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەروەها داهاتووی سیاسیی نێچیرڤان بارزانی و ڕۆڵ و پێگەی ناوبراو لە عێراق و ناوچەکە و هەرێمی کوردستان؛ دەتوانێت لە گرینگترین بابەتەکانی ئەم سەردانە بێت. هەرچەند کە ژمارەیەک لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان بایەخی زۆریان بە سەردانەکە نەدا و هەندێکیشیان ڕەخنەیان لە گۆڕینی هەڵویستی نێچیرڤان بارزانی گرت بەڵام ئاستی ئەو پێشوازی کە لە نێچیرڤان بارزانی کرا دەتوانرێت بەراورد بکرێت لەگەڵ سەردانەکانی سەرۆکی کۆچکردووی عێراق جەلال تاڵەبانی.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا شایەتحاڵی دژایەتی کردنی حزبە گەورە و بچووکەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقین کە سکاڵای ئەوانی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێکەوتۆتەوە و لەسەر بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق چالاکی سیاسی، ئابووری و دەسەڵاتی هەرێم سنووردار کراوەتەوە، کاتێکیش پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هاتەپێشەوە پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەک لاوە وەستا و دیکەی لایەنە کوردستانییەکان لەبارەی کات و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن ڕووبەڕووی پارتی وەستانەوە.

بەئاوڕدانەوە لە پێگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەلای پارت و ڕەوتە سیاسییەکان، ئەم وڵاتە دەتوانێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوانیان لە چوارچێوەی یاساکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەنگاو هەڵبگرێت و ئەگەر ڕێککەوتنیش لەتێوان تاران و هەولێر بکرێت و نیگەرانییەکانی ئێران لە پرسە ئەنییەکانی باکووری عێراق نەمێنێت بەشێوەیەکی سروشتی کۆماری ئیسلامی دەتوانێت چارەسەری بەشێکی هەرەزۆری کێشەی پارتی دیموکرات و هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق بکات. لەو کاتەدا دەتوانرێت پێش بینی ئەوەش بکرێت کە ئاستی پێوەندییەکانی ئێران و هەرێم بگاتە ئاستی ساڵانی پێش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ۲۰۱۷ و تەنانەت دوورنواڕێکی ڕۆشن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ستراتێژی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بێتە ئاراوە.

بێگومان یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم سەردانە ئەوەیە کە ئێران یارمەتی چارەسەر کردنی ناکۆکییەکانی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکرات لەگەڵ دەسەڵاتی بەغدا و دیکەی حزبە سیاسییەکان بدات. بەشێوەیەکی سروشتی ئێران لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێمی کوردستان و حزبە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە پێوەندی باشی هەیە و بەگوێرەی دەستووری عێراق و نفووزی ئێران لە عێراق و پێگەکەی لەو وڵاتە دەتوانێت کاریگەر بێت بۆ نەهێشتنی کێشەکان.

یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی سەردانەکەی کاک نێچیرڤان بۆ تاران پرسی کێشەکانی بەردەم هەڵبژاردنی خولی شەشی پەرلەمانی کوردستانە. جموجۆڵی سیاسی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ کات و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەم هەڵبژارنە شایەتحاڵی ڕاوێژی بەربڵاو لە ئاستی ناوچەیی و نێونەتەوەیشدا بوو. پاش ئەم ململانێیە بۆ هەڵبژاردن لە ئاقاری سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕوویدا هەرکەس بەقەد توانا و دەفرایەتیی خۆی بۆ نەهێشنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان هەنگاوی دیپلۆماسیی هەڵگرت.

سەردانەکەی مەسروور بارزانی وەکوو سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ واشنتۆن و سەفەری نیچێرڤان بارزانی وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تاران بەم ئاراستەیە ئەنجامدرا. لە میانەی گفتوگۆکانی مەسروور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی و دیپلۆماتکارانی ڕۆژئاواییدا، دەرکەوت کە هەموویان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدن. پێچەوانەی ئەوەی کە پارتی دیموکرات بە تەنیا بیر لە دواخستنی هەڵبژاردن دەکاتەوە، وەڵامی ساردی ئەمریکا بۆ بارزانی دەرخەری ئەوەیە کە ئەمریکا لە ئێستادا زۆر لەوە سەرقاڵترە کە وەکوو ڕابردوو گرنگی بە پرسەکانی هەرێمی کوردستن و تەنانەت عێراقیش بدات. لە ئێستادا ئەولەویەتەکانی بریتین لە هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ و هەروەها شەڕی ئۆکرانیا و کێشەی ناوخۆیی و هەورەها ڕەخنەی ناوچەیی و جیهانی دژی ئیسرائیل و نیگەرانی لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان تایوان و چین. لەلایەکی دیکەوە، دوای بڕیاری ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی هێزەکانی لە عێراق، نایەوێت بە چوونە ناو ململانێی نێوان ڕەوتە عێراقییەکانەوە شایەتحاڵی زیانەکانی پاشماوەی هێزەکانی لە عێراق بێت. هەروەها لە شوێن یەکتر هاتنی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەردانەکەی مەسروور بارازنی بۆ واشنتۆن بووە هۆی ئەوەی کە سەردانەکەی بارزانی دەسکەوتی زۆری بۆ هەرێم نەبێت، بەڵام پێدەچێت سەردانه کەی نیچێرڤان بارزانی بۆ تاران به له بەرچاوگرتنی بارودۆخی ناوچەیی و جیهانی ئێران و زیادبوونی نفووزی ئێران له نێو وڵاتان و ڕەوتە سیاسییەکانی ناوچەکەدا، دەسکەوتی باشی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و هەرێمی کوردستانیش ببێت. هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی ئەو پێشوازییەی نێچیرڤان بارزانی لە تاران وەریگرت، پێشبینی دەکرێت ئەم گەشتە زۆر کاراتر و کاریگەرتر بێت لە گەشتەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ واشنتۆن. هەرچەندە سەرۆکوەزیرانی ئێستای هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەم شەش ساڵەی کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی بەدەستەوەیە و تەنانەت زۆر پێشتر لەوەش سەردانی بۆ ئێران نەکردووە، ئەم دوورییە لە ئێرانەوە هەندێک گومانی لە کەسایەتییەکەی ناوبراو دروستکردووە. لەحاڵێکدا کە سەردانی جێگری یەکەمی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، جگە لە نوێکردنەوە و چەسپاندنی پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ تاران، کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی و ناوچەکە و بەغداش دەبێت.

ئەم سەردانە ڕەنگ لە ئاستی نیستمانیدا لەقەڵەم نەدرێت بەڵام پەیامێکی بۆ ناوچەکە و بەتایبەت بۆ شەڕی غەززە و دانیشتوانی ڕۆژئاوای ئاسیا هەیە. ئەوەش ئەمەیە کە ئێران پێچەوانەی دەسەڵات و حکوومەتە ڕۆژئاواییەکان هەرگیز دۆستەکانی خۆی لەبیر ناکاتەوە و پشتگیری لە هەر وڵات و ڕەوتێک بکات ئەگەری تێچوویەکی زۆری بۆی هەبێت قەد بەتەنهای ناهێڵێتەوە. پێچەوانەی بیرکردنەوەی هەڵەی ژمارەیەک لە ڕەوتە سەرلێشێواوەکان و وڵاتانی نەیار و دژبەر، ئێران نەک هەر چاوی تەماحی بەخاکی وڵاتانی دراوسێوە نییە بەڵکوو وەکوو ئەم بابەتەی ئێستا ڕۆڵی نێوەندگیری و ئاشتی و ئارامی دەگێڕێت.

ئەم سەردانە هەڵگری پەیامی سەلبی و پەیامی ئیجابی بوو. سەلبی بۆ ئەو کەسانەی کە لە دروست کردنی فوبیای ئێران هەوڵیان دەدا ئیرادەی خۆیان بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنن ئەوەش بەمەبەستی دزین و تاڵان کردنی سامانی خەک و تەماح کردن لە خاکی عێراق و باکووری ئەو وڵاتە. هەروەها ئەوانەی کە بوونی هێزی بیانی لە عێراق بە بەرگریکاری خۆیان دەزانن بەڵام دەزانین کە بوونی ئەمریکییەکان ڕەنگە ئەمنیەت بۆ ناوچەکە بێنێت بەڵام هەمیشەیی نییە. پەیامە ئیجابییەکەی ئەم سەردانەش دووبارە ڕێکخستنەوەی هێزە نەتەوەییەکانی عێراق و ڕێکخستنەوەی دوورگە لە یەک تاراوەکانی سیاسی بۆ بۆ گەیشتن بە عێراقێکی یەکگرتوو کە هاوڕا بێت لەگەڵ سیاسەتە ئاشتیخوازانەکانی ئێران لە ناوچەکەدا.

ئەم چەشنە پێشوازییە تەنها لە ئاستی سەرۆک کۆمار و یان سەرۆک وەزیرانی عێراقدا پێشتر لەلایەن ئێرانەوە بینراوە و ئەمەش نیشاندەری ڕێدۆزی نوێی ئێرانە هەمبەر هەرێمی کوردستان و ئاوڕدانەوەی تایبەت لە کاک نێچیرڤان بارزانی بۆ داهاووی هەرێمی کوردستان و تەنانەت عێراقیش و ئەمەش ئەنجامی ڕوانگەی تەعامولی و میانەڕەوانەی نێچیرڤان بارزانیە بۆ ئەو گرژییانەی لەنێوان ئێران و هەولێر ڕوویدابوو. ئەم ڕێدۆزە کەم وێنەیە ڕەنگە ببێتە هۆی نیگەرانی لەنێو حزبەکەی ناوبراودا.

چاوەڕوانی کاردانەوەکان و لێکەوتەکانی ئەم سەردانە لە ئاقاری سیاسی عێراقدا دەبین بێگومان کەسێک کە لەم ئاستەدا پێشوازیی لێکراوە بەدەستی بەتاڵ ناگەڕێتەوە ئەگەر ئامانجەکانی سەردانەکە بێتەدی، ڕۆڵی کاک نێچیرڤان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرجستەتر لە ڕکایەرە حزبییەکانی دەکاتەوە. چوونکە ئەنجام و دەسکەوتەکانی سەردانی ئێران زۆر بەرچاوتر دەبێت لەدیکەی سەردانەکان و گومانی ئەوەش هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا شایەتحاڵی گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستان و حزبە گەورەکانی ئەو ناوچەیەدا بین.

News Code 223460

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha