بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه، به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى و ئیبراهیم ڕه‌ئیسى له تاران کۆ بوونه‌ته‌وه، هه‌ریه‌که له جێگرانى سه‌رۆک و وه‌زیرى ناوخۆ و شاندێکى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوون.
ئاماژه به‌وه‌شکراوه، هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و په‌یوه‌ندیى ئابوورى کرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشى په‌یوه‌ندیى دێرین و مێژوییى نێوان کۆمارى ئیسلامى و هه‌رێمى کوردستانیان کرد.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، "ڕه‌ئیسى سوپاس و پێزانینى کۆمارى ئیسلامیى بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕى بۆ ئه‌و هاریکارییهى پێشکه‌ش به زیاره‌تکارانى ئێرانى بۆ مه‌زارگه پیرۆزه‌کان له باشوورى عێراق ده‌کات له کاتى تێپه‌ڕبوونیان به هه‌رێمى کوردستاندا"، لاى خۆیه‌وه سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانیش سوپاسى پشتگیرى و هاریکاریى ئێرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرد.
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: "ئێمه له نیازپاكی و دۆستایه‌تی برایانی عێراقی و كوردی خۆمان دڵنیاین، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی ڕق و كینه‌ی دوژمنان له‌وانه رژێمی زایۆنی دژ به گه‌لی ئێران، چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه له حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به ڕه‌هایی ڕێگری له هه‌ر جۆره خراپ به‌كارهێنانێكی خاكه‌كه‌یان بكه‌ن له‌لایه‌ن دوژمنی زایۆنی و ئه‌ندامانی دژه شۆڕش".
لایخۆیەوە نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: بنەمای ئەمڕۆی عێراقی نوێ و پێوەندییەکانی ئەمڕۆمان ئەنجامی هاوکاریی پیرۆزی ئێران و عێراقە بۆیە ئێران تەنها دراوسێیک بۆ ئێمە نییە. ئەگەر کۆماری ئیسلامی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران نەدەبوو ئەمڕۆ چارەنووسی بزووتنەوەی کوردیش نادیار بوو. لەبەرچاو گرتنی حورمەتی ئەم هاوکارییە هێڵێکی سوورە کە ئێمە هەرگیز نایبەزێنین.
بارزانی لەبارەی ڕژێمی زایۆنییەوە وتی: "هیچ عه‌قڵێكی ساغ رێگه به‌وه نادات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتێكی به‌هێز و دۆست به باشتر بزانین له هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ڕژێمێک كه ئه‌مڕۆ له خراپترین دۆخی خۆیدایه".
هەروەها دکتۆر جەمشیدی یاریدەری سیاسیی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە لاپەڕەی ئیکسی خۆیدا بڵاوی کردەوە: "نێچیرڤان بارزانی لەم دیدارەدا ڕایگەیاندووە: ئیمام خومەینی تەنها ڕێبەری ئێران نەبوو، بەڵکوو ڕێبەری ئێمەیش بوو".
بارزانی وتووشیەتی: هەروەها کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات ڕایگەیاندووە "یەکەم کەسێک کە یارمەتی کوردەکانی دا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش ژەنراڵ قاسم سولەیمانی بوو".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا داکۆکی‌یان له پێویستى و گرنگیى به‌رده‌وامیى هه‌ماهه‌نگى و هاریکاریى هاوبه‌شى کۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌که.
هەروەها تەلەفزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و دوای ئەویش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوونەوەی دەبێت.
لەمبارەوە نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت 'گرنگییەکی تایبەتی هەیە. کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوپەیمانییەکی ستراتیژیی لەمێژینەیان هەیە".
Your Comment