کەمپی ڕۆژ
-
لاواز کردنی کوردەکان لە سووریا، دەرفەتێکە بۆ خۆڕێکخستنەوەی داعش
کشانەوەی کوردەکان و چۆڵ کردنی کەمپی "هۆڵ" لە گیراوانی سەر بە داعش، یەکێک لە گرنگترین گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی سووریا لە ساڵی ٢٠٢٦دا. ئەم ڕووداوە بەهۆی دیارنەمانی هەزاران ژن، منداڵ و کەسانی سەر بە داعش، نیگەرانییەکانی لەبارەی خۆڕێکخستنەوەی شانەکانی ئەم گرووپە و دروستبوونی هەڕەشەیەکی نوێ لە سووریا و ناوچەکەدا زیاتر کردووە.
-
هەسەدە:
وەزیری ناوخۆی سووریا هەوڵ دەدات خۆی لەو بەرپرسیارێتیە بدزێتەوە کە لە کەمپی هۆل ڕوویداوە
هەسەدە ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی هۆکاری کشانەوەیان لە کەمپی هۆل و وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ لێدوانەکانی نووردەین بابا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سووریا بڵاوکردەوە و دەڵیت "وەزیری ناوخۆی سووریا لە ڕیگای ئەو لێدوانانەوە هەوڵ دەدات خۆی لەو بەرپرسیارێتیە بدزێتەوە کە لە کەمپەکە ڕوویداوە".
-
هۆڵەندا ئامادە نییە چەکدارانی داعش و خێزانەکانیان وەربگرێتەوە
بەرپرسانی هۆڵەندا ڕایدەگەیێنن، نیازیان نییە ئەو چەکدارانەی داعش و کەسوکارەکانیان وەربگرنەوە کە لە سووریان یان گواستراونەتەوە عێراق.
-
کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عەبدی و شەیبانی:
بهبێ دابینکردنی ئاسایش ناتوانرێت گهرهنتی سهلامهتی ژیانیی ئاوارەکان له سووریا بکرێت
بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لهگهڵ مهزڵووم کۆبانێ، فهرماندهی گشتی ههسهده و ئهسعهد شهیبانی، وهزیری دهرهوهی سووریا کۆ بووهوه و جهختیکردهوه له گرنگی چارهسهرکردنی کێشهی ئاوارهکان و دابینکردنی ئاسایش بۆ گهلانی سووریا.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق:
سنوورەکانمان پارێزراون و تاقمە تیرۆریستییەکان توانای ئەنجامدانی هیچ هێرشێکیان نییە
محەمەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی بە بەشداری بەرپرسانی سەربازی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و تێدا جەخت لە پاراستنی سنوورەکان لەگەڵ سووریا، ڕێگریکردن لە هەوڵی دزەکردن کرا.
-
گفتوگۆی بەرپرسانی لوبنانی و ئیدارەی خۆسەر لەبارەی کەمپی هۆل و ڕۆژ
بەرپرسانی لوبنانی و ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا گفتوگۆیان لەبارەی میکانیزمی گەڕاندنەوەی ئەو خێزانە لوبنانییانە کرد کە لە کەمپەکانی هۆل و ڕۆژدان.
-
ئەمریکا داوا لە وڵاتان دەکات هاووڵاتییەکانیان لە کامپەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە وەربگرنەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند هەفتەی ڕابردوو مێرمنداڵێکی گەڕاندووەتەوە و داواشی لە وڵاتان کرد هاووڵاتییەکانیان لە کامپەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بگەڕێننەوە.