ڕووسیا ۳۴ منداڵی داعشی لە کامپەکانی کوردستانی سووریاوە گەڕاندەوە

بەشی سووریا- مۆسکۆ لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنە نێودەوڵەتییەکان بۆ وەرگرتنەوەی خێزانەکانی داعش ۳۴ منداڵی لە کامپەکانی باکووری سووریا گێڕایەوە.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی کۆمسیۆنی مافەکانی منداڵان، فڕۆکەیەک کە ۳۴ منداڵی ڕووسیی داعشی تێدابووە، لە سووریاوە گەیشتە فڕۆکەخانەی چکالۆڤسکی لە نزیک مۆسکۆ.

پاش گەیشتنی فڕۆکەکە، ماریا لڤۆڤا بیلۆڤا لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا کە هەموو منداڵەکان هەست بە باشی دەکەن و لە نەخۆشخانەکان پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکرێت و دواتر دەنێردرێنەوە بۆ لای کەسوکارەکانیان لە ۱۰ هەرێمی جیای ڕووسیا.

ئەو بەرپرسە ڕووسییە ئاماژەی بەوەش کرد، کارکردن بۆ گەڕانەوەی منداڵان لە سووریا بەردەوام دەبێت، بەو پێیەی گرووپێکی دیکە بەم زووانە دەگێڕدرێنەوە.

ماریا لڤۆڤا ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا بەڵگەنامە بۆ زیاتر لە ۱۵۰ منداڵ دەرچووە بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ "لایەنی کوردی".

بەپێی راگەیەندراوەکە، منداڵانی گێڕدراوە پیکدێن لە ۲۳ کوڕ و ۱۱ کچ لە نێوان تەمەنی ۴ بۆ ۱۶ ساڵدا.

News Code 222328

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha