یۆکراینا
-
شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکان:
ڕووسیا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا ڕووبەڕووی ئەمریکا نابێتەوە
بەشی جیهان- عەریب ڕنتاوی ئاماژەی دا بە ململانێی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا بەتایبەت لەبارەی سووریا و ئۆکراینا و دەڵێت ئەم بابەتە نابێتە هۆی پێکدادانی هێزەکانی ئەم دوو وڵاتە لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا.
-
ئەردۆغان: پەیوەندیی مێژوویی، ئابووریی، سیاسی و مرۆییمان لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکراینا هەیە
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند ھەوڵێکی چڕ دەدەن بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا.
-
ئەردۆغان ئامادەیی توركیای بۆ رێكخستنی كۆبوونەوەی پوتین لەگەڵ سهرۆكی ئۆكرانیا دهربڕی
بەشی تورکیا-ڤلادیمێر پوتین سهرۆكی ڕووسیا ئهمڕۆ پێنجشهممه پهیوهندیهكی تهلهفۆنی لهگهڵ سهرۆك كۆماری توركیا ئهنجامدا و ئەردۆغان ئامادەیی توركیای بۆ رێكخستنی كۆبوونەوەی پووتین لەگەڵ ڤۆلۆدمیر زلێنیسكی سهرۆكی ئۆكرانیا دهربڕی
-
ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان، بۆ کوردپرێس:
بێ لایەن بوونی تورکیا لە شەڕی ئۆکراینا لە بەرژەوەندیی کوردەکانی سووریایە
بەشی سووریا- ئەندامی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: تورکیا هەڕەشە زارەکییەکانی خۆی لەسەر کوردانی سووریا کەم نەکردۆتەوە بەڵام من وابۆی دەچم کە تورکیا توانای ئەوەی نییە جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر کوردستانی سووریا.
-
وەزیرانی دەروەی ئێران و تورکیا لەبارەی ئۆکراینا گفوگۆیێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
بەشی ئێرن- وەزیری دەروەی ئێران لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەورەی تورکیا دواهەمین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و شەڕی ئۆکراینایان تاوتوێ کرد.
-
ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (P.D.K.S) تایبەت بۆ کوردپرێس:
لە شەڕی ئۆکراینا، تورکیا ناتوانێت ڕووبەڕووی ڕووسیا بوەستێت
بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردی سووریا، دەڵێت: ئەگەر تورکیا لەسەر داخستنی دەریای ڕەش بەڕووی کەشتییە ڕووسییەکاندا لەگەڵ مۆسکۆ مامەڵەیێک نەکات شەڕی ئۆکراینا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کوردستان نابێت.
-
ئەردۆغان داوا لە پووتین دەکات بەزووترین کات ئاگربەست ڕابگەیەنێت
بەشی تورکیا- رهجهب تهیب ئهردۆغان له پهیوهندیه تهلهفۆنییهكهیدا لهگهڵ سهرۆكی رووسیا داوای لێكردووه كه ئاگربەست لە ئۆکرانیا رابگەیەنێت.
-
سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی تایبەت بۆ کوردپرێس:
پێویستە کورد لەشەڕی ئۆکراینا بێ لایەن بێت
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی سووریا دەڵێت: کورد نابێت پشتگیری لە هیچ لایەنێکی شەڕی ئۆکراینا بکات.
-
ئەردۆغان داوا لە ئۆکراینا و ڕووسیا دەکات شەڕ ڕابگرن
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا داوا لە ئۆکراین و ڕووسیا دەکات شەڕ ڕابگرن و تا بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست یارمەتی ئاشتیی جیهانی بدەن.
-
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكى سهربازیى ئهمهریكى گفتوگۆ لەبارەی شەڕی داعش دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازیی له جەنەراڵ کیس فلپس، بەرپرسى باڵاى سەربازى و بەرپرسى نووسینگەى هاریکاریى ئەمنیى ئەمەریکى لە عێراق كرد.
-
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران:
ئۆکراینا قوربانیی سیاسەتەکانی ئەمریکایە/ئێمە دژی جەنگین و دەمانەوێت ئەم شەڕە کۆتایی بێت
بەشی ئێران- ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئۆکراینا ڕایگەیاند ئۆکراینا قوربانیی سیاسەتەکانی ئەمریکایە و ئێمە دژی جەنگین دەمانەوێت ئەم شەڕە کۆتایی بێت.
-
وەزیرانی بەرگریی تورکیا و ئۆکراینا پێوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
بەشی تورکیا- وەزیرانی بەرگریی دوو وڵاتی تورکیا و ئۆکراینا دواهەمین گۆڕانکارییەکانی شەڕیارن تاوتوێ کرد.
-
تورکيا گهرووهکانی بوسفۆر و دهردهنیل بهڕووی کهشتییه جهنگییهکانی ڕووسیادا دادهخات
بەشی تورکیا- حکوومهتی تورکیا رایگهیاند، بهفهرمی وڵاتانی کهنار دهریای رهشیان ئاگادار کردووهتهوه، که بڕیاریانداوه هاتووچۆی کهشتییه جهنگییهکانی ڕووسیا له گهرووهکانی بوسفۆر و دهردهنیل قهدهغه کردووه.
-
شەڕی ئۆکراینا کاریگەریی لەسەر سووریا دەبێت/ پەیەدە گلاوە بە گەندەڵیەوە
بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردی سووریا دەڵێت: ئەگەر شەڕی ئۆکراین پەرەبسێنێت ڕەنگە ڕووسیا لە بەرەی سووریا کەم کار ببێتەوە و هێزەکانی خۆی زیاتر بەرەو بەرەی ئۆکراینا ببات و ئەمەش زەمینە بۆ تورکیا و وڵاتانی دیکە فەراهەم دەکات تاکوو بەدوای ئامانجە سیاسی و سەربازییەکانی خۆیان لە سووریا بچن.
-
بەریتانیا هاوسەنگەرانی پێشووی کوردانی سووریا بۆ بەشداری کردن لە شەڕی ئۆکراینا هان دەدات
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتنی میدیاکانی بەریتانیا، وەزیری دەروەی ئەم وڵاتە هاووڵاتییانی خۆی –لەوان ئەوانەی کە بۆ یارمەتیدانی کوردەکانی سووریا بۆ شەڕی داعش چووبوونە ئەو ناوچەیە-هان داوە بەشداری بکەن لەشەڕی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا.
-
یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان:
شەڕی ئۆکراینا کاریگەریی لەسەر ئابووریی هەرێمی کوردستان نابێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی گشتیی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:"هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا کاریگەریی لەسەر ئابووریی هەرێمی کوردستان و هاوردەکردنی کاڵا نابێت".
-
گۆڤاری کۆچبەران بڵاوی کردەوە:
خوێندکارانی کوردی عێراقی لەمیانەی شەڕی ئۆکراینا گیریان خواردووە
بەشی جیهان- گۆڤاری زانیاریی کۆچبەران ڕایگەیاند یەک لەو گرووپانەی کە لەمیانەی شەڕی ئۆکراینا گیریان خواردوو خوێندکارانی بیانین لەوان چەندین خوێندکاری کوردی عێراقی.
-
حزبێک لە هەرێمی کوردستان پشتگیری خۆی بۆ هێرشەکەی ڕووسیا لەدژی ئۆکراینا ڕاگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حیزبی شیوعی کوردستان رایدەگەیەنێت، جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا شێوازێکە لە قووڵبوونەوەی قەیرانەکانی خودی سەرمایەداری هاوچەرخ.
-
وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای وەستاندنی هێرشەکان بۆسەر ئۆکراینا لە هاوتا ڕووسیەکەی دەکات
بەشی جیهان- وەزیری دەرەوەی توركیا داوا لە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەکات هێرشەكانی سەر ئۆكراینا ڕابگیردرێت.
-
نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستان:
تورکیا ناتوانێت قۆستنەوە لە دۆسیەی ئۆکراینا بکات لەدژی کوردەکانی سووریا
بەشی سوویا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت: تەنانەت ئەگەر تورکیا بۆ هێرش کردنەسەر باکووری سووریا گڵۆپی سەوزی ڕووسیای بۆ هەڵبکرێت، بەبێ ڕەزامەندیی ئەمریکا ناتوانێت هێرش بکات سەر کوردستانی سووریا.
-
ڕەنگە ڕووسیا کارتی گوشاری کوردی سووریا لەدژی تورکیا بەکار بێنێت
بەشی جیهان- ژمارەیێک لە شرۆڤەکارە سیاسییەکان بڕوایان وایە کە ڕەنگە ڕووسیا لە وەڵامی پشتگیریی تورکیا لە ئۆکراینا، لە کوردەکانی سووریا وەکوو کارتی گوشار لەدژی ئەنقەرە کەڵک وەربگرێت.
-
کاردانەوەی وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری لەسەر هێرشی ڕووسیا و دیمەنی نوێژی چیچانییەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڵێت، بە دڵنیاییەوە ئەمەی سوپای چیچانی مەیل بە ڕووسیا، دوورە لە ھەڵوێستی دروستی موسڵمان لەم شەڕە داگیرکارییەی رڕووسیا.
-
بەهۆی جەنگەوە کارە بازرگانیەکانی نێوان ئۆکراینا و هەرێمی کوردستان بە تەواوی ڕاگیراوە
بەشی جیهان- بەهۆی شەڕی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئۆکراینا و هەرێمی کوردستان بەتەواوی ڕاگیرا.
-
لووتکەی ئەمنیی تورکیا لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو/ئامادەباشیی تورکیا
بەشی تورکیا- لووتكهی ئهمنیی تورکیا به سهرۆكایهتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سهرۆکكۆماری ئەو وڵاتە کۆتاییهات و تورکیا رایگەیاند دژی هێرشەکەی رووسیایە بۆ سەر ئۆکراینا.
-
لە دەریای ڕەش بۆمبێک بە کەشتیەکی تورکیادا تەقیەوە
بەشی تورکیا- کەشتیەکی تورکیا لە دەریای ڕەش کرایە ئامانجی بۆمبێک.
-
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا:
ڕووسیا دەبێت هەرچی زووە ئەم کردەوە نایاساییە بوەستێنێت
بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەستوەردانی سەربازیی ڕووسیا لە ئۆکراینا ناپەسەندە و داوا لە رووسیا دەکەین هەرچی زووە ئەو کردە ناڕەوا و نایاساییە راگرێت.
-
خەتیب زادە: ئێران بە نیگەرانیی قووڵەوە بەدواداچوون بۆ گۆڕانکارییەکانی ئۆکراینا دەکات
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئۆکراینا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە نیگەرانیی قووڵەوە بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە دەکات.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: قەیرانی ئێستای ئۆکراینا ڕیشەی لە هەڵمەتەکانی ناتۆدایە
بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت ڕیشەی قەیرانەکانی ئێستای ئۆکراینا لە هەڵمەتەکانی ناتۆدایە.
-
ئەردۆغان لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ پووتین:
تورکیا ئامادەیە بۆ هێور کردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی ئاشتی لە ئۆکراینا کار بکات
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا کرد و پێیڕاگەیاند تورکیا دان بەو هەنگاوەی مۆسکۆدا نانێت لەبارەی داننان بە سەربەخۆیی هەردوو ناوچەی دونێتسک و لوهانسک لە هەرێمی دۆنباسی ئۆکراینا.
-
تورکیا: بڕیارەکەی ڕووسیا لەبارەی ئۆکراینا رەتدەکەینەوە
بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی بڕیاری داننان بە سەربەخۆیی 'کۆماری گەلی دۆنێتسک' و 'کۆماری گەلی لوھانسک' لەلایەن ڕووسیاوە، رایگەیاند "ئەم بڕیارەی رووسیا بە قبووڵنەکراو دەزانین و رەتیدەکەینەوە".