ڕەنگە ڕووسیا کارتی گوشاری کوردی سووریا لەدژی تورکیا بەکار بێنێت

بەشی جیهان- ژمارەیێک لە شرۆڤەکارە سیاسییەکان بڕوایان وایە کە ڕەنگە ڕووسیا لە وەڵامی پشتگیریی تورکیا لە ئۆکراینا، لە کوردەکانی سووریا وەکوو کارتی گوشار لەدژی ئەنقەرە کەڵک وەربگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژمارەیێک لە شرۆڤەکارەکانی ناوچەکە بڕوایان وایە دژایەتیی تورکیا لەگەڵ هەڵمەتەکانی ئەمدواییەی ڕووسیا لە ئۆکراینا ڕەنگە زەبر لە هاوکاریی لاوازی ئەنقەرە و مۆسکۆ بدات لە سووریا.

غالب دالای، شرۆڤەکاری پرسەکانی تورکیا لە ڕێکخراوی چەتم هاوس-ی لەندەن ئاماژەی دا بە دژایەتیی تورکیا لەگەڵ هەڵمەتەکەی ڕووسیا لەدژی ئۆکراینا و هۆشداری داوە ڕەنگە ئەم هەنگاوەی تورکیا زەبر لە هاوکاریی لاوازی ئەنقەرە و مۆسکۆ بدات لە سووریا.

ناوبراو بە ماڵپەڕی میدل ئیست ئای-ی وتووە: هێشتا پرسی سووریا بەلای تورکیاوە زۆر گرینگە و مومکینە ڕووسیا تورکیا لە سووریا بخاتە ژێر گوشارەوە.

News Code 5233

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha