بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەروەی تورکیا راگەیێندراوێکی لە بارەی بڕیارەکەی ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "بڕیاری ناسین و دانپێدانان بە کۆماری گەلی دۆنێتسک و کۆماری گەلی لوھانسک لەلایەن ڕووسیاوە پێچەوانەی رێککەوتنی مینسکە و پێشێلکردنێکی ئاشکرای یەکپارچەیی خاک، سەروەری و یەکێتی سیاسیی ئۆکراینایە".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەشڵێت: "ئەم بڕیارەی ڕووسیا بە قبووڵنەکراو دەزانین و رەتیدەکەینەوە. بەم ھۆیەوەش جەخت لە هەڵوێستی خۆمان لەبارەی پاراستنی یەکپارچەیی و یەکێتی سیاسیی ئۆکراینا دووپات دەکەینەوە و بانگھێشتی سەرجەم لایەنەکان دەکەین، دان بەخۆیاندابگرن و پابەندی مافە نێودەوڵەتییەکان ببن".
Your Comment