ئەردۆغان ئامادەیی توركیای بۆ رێكخستنی كۆبوونەوەی پوتین لەگەڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌ربڕی

بەشی تورکیا-ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌نجامدا و ئەردۆغان ئامادەیی توركیای بۆ رێكخستنی كۆبوونەوەی پووتین لەگەڵ ڤۆلۆدمیر زلێنیسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌ربڕی

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پووتین ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، ئاماده‌یی توركیامان ده‌ربڕیوه‌ بۆ رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پوتین و زلێنیسكی به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان".

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئه‌ردۆغان به‌ پووتینی راگه‌یاندووه‌، به‌ ئاگربه‌ستێكی هه‌میشه‌یی له‌ ئۆكرانیا ده‌توانێت ببێته‌ هۆی چاره‌سه‌رێكی درێژخایه‌نی كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان.

ئه‌ردۆغان جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "پێویسته‌ ڕه‌چاوی بارودۆخی مرۆیی ئۆكرانیا بكرێت و ڕێڕه‌وه‌ مرۆییه‌كان به‌ دوو ئاراسته‌ چالاك بكرێن".
پێشتریش، سه‌رۆكی ڕووسیا رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی چۆك بۆ فشاری ڕۆژئاوا دانادات و له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی بۆ پاراستنی دۆنباس به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كوو به‌ته‌واوی كیێڤ كۆنتڕۆڵ ده‌كات
.

News Code 5457

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha