بەهۆی جەنگەوە کارە بازرگانیەکانی نێوان ئۆکراینا و هەرێمی کوردستان  بە تەواوی ڕاگیراوە

بەشی جیهان- بەهۆی شەڕی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئۆکراینا و هەرێمی کوردستان بەتەواوی ڕاگیرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژووری بازرگانیی سلێمانی ڕایگەیند، وڵاتی ئۆکراینا پەیوەندییەکی زۆری بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە و بەهۆی جەنگ لەو وڵاتە لەئێستادا کارە بازرگانیەکان بە تەواوی ڕاگیراوە و ئەوەش کێشەی بۆ بەشێک لە بازرگانانی هەرێم دروست کردووە.

ماڵپەڕی ژووری بازرگانیی سلێمانی لەزاریبازرگانێک لە شاری سلێمانی بڵاویکردەوە، "کاری بازرگانیمان لەگەڵ وڵاتی ئۆکراینا بەتەواوی ڕاوەستاوە بەهۆی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لەو وڵاتە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ و هەروەها راوەستانی کاری تەواوی کارگەکان و بەرهەم هێنەرەکانی ئەو وڵاتە ئەمەش زیانی گەورە بەکاری بازرگانی ئێمە دەگەیەنێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەرهەمی ئۆکراینا کە هەناردەی ئێرە دەکرا زۆر جۆر لەخۆ دەگرێت وەک خواردن، شەربەت، شیرەمەنی، ئەندۆمی، پاکەرەوە، خەڵوز، زۆر بەرهەمی دیکە بەڵام ئێستا هەموو ئەم بەرهەمانە هاوردە ناکرێت و ڕێگاکان بە تەواوی داخراون ئەمەش دەبێتە زەرەرو زیانێکی زۆرە بۆ کاری بازرگانیمان".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دروستبوونی کاری بازرگانی لەگەڵ وڵاتی ئۆکراینا ئاسان نەبووە، چوونکە هەر کارێکی بازرگانی کۆمەڵێک خەرجی هەیە لەئێستادا هەموو ئەو کارانەی کراوە هەر لە کڕینی ئۆتۆمبێل و پێداویستیەکان دەبێتە زیان بۆ بازرگانان، چوونکە هیچ زەمان و قەرەبووکردنەوەیەکی بازرگانان لەلایەن حکوومەتەوە نیە".

باسی لەوەشکردووە، "لەئێستادا بازرگانان لە هەوڵی ئەوەدان بەدیلی بەرهەمە ئۆکرایناکان بدۆزنە بەتایبەت لە ووڵاتانی دراوسێ وەک ئێران و تورکیا بۆ ئەوەی بتوانن ئەو زەرەرەی کردوویانە لەوە زیاترنەبێت و کاری خۆیان بەردەوام بکەن".

News Code 5229

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha