ئەردۆغان داوا لە پووتین دەکات بەزووترین کات ئاگربەست ڕابگەیەنێت

بەشی تورکیا- ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا داوای لێكردووه‌ كه‌ ئاگربەست لە ئۆکرانیا رابگەیەنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له ‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ڤلادیمێر پووتین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه‌ و هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا تاوتوێ کراوه‌ و هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەکانی تورکیا-رووسیا کرا.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکردووه‌، کە ئاگربەستێکی بەپەلە دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییە مرۆییەکانی ناوچەکە و هەوڵەکانی چارەسەری سیاسی و رایشگەیاند: ''با هەموو بەیەکەوە رێگای ئاشتیی بکەینەوە''.

ناوبراو هاوکات جەختی لەسەر گرنگیی هەنگاونانی بەپەلە کردەوە بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێکی ئاشتیی کە دەستەبەری ئاگربەست بکات و رێڕەوی مرۆیی بکاتەوە.

ئه‌ردۆغان باسیشی له‌وه‌كردووه‌: "داگیرکارییەکی رووسیا لە ئۆکرانیا جێی قبووڵکردن نیە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا دژایەتی سزاکانی رۆژئاوای کردوە بۆ سەر مۆسکۆ".

ئه‌ردۆگان به‌ پوتینی راگه‌یاندووه‌، "ساویلکەییە ئەگەر پێت وابێت گفتوگۆکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بەرەوپێشچون بەخۆیانەوە دەبینن لەکاتێکدا ئەگەر شەڕەکە بەردەوام بێت".

News Code 5323

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha