خەتیب زادە: ئێران بە نیگەرانیی قووڵەوە بەدواداچوون بۆ گۆڕانکارییەکانی ئۆکراینا دەکات

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئۆکراینا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە نیگەرانیی قووڵەوە بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید خەتیب زادە لەبارەی گۆڕانکارییەکان لە ئۆکراینا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەسەفی خۆی لە دەستپێکردنی شەڕ و پێکدادان، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە نیگەرانیی قووڵەوە بەدواداچوون بۆ گۆڕانکارییەکانی ئۆکراینا دەکات.

خەتیب زادە وتیشی: بەداخەوە درێژەی هەڵمەتەکانی ناتۆ بە ڕێبەریی ئەمریکا ئەم دۆخەی لێکەوتۆتەوە و ناوچەی ئوورائاسیای بردۆتە ناو قەیرانێکی قووڵەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران داوا لە لایەنەکانی شەڕ دەکات دان بە خۆیاندا بنێن و پێکدادانەکان بوەستێنن و بەزووترین کات دانوستان دەست پێبکەن بۆ گەیشتن بە ڕێگاچارەی سیاسیی پرسەکە.

News Code 5216

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha