وەزیرانی دەروەی ئێران و تورکیا لەبارەی ئۆکراینا گفوگۆیێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

بەشی ئێرن- وەزیری دەروەی ئێران لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەورەی تورکیا دواهەمین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و شەڕی ئۆکراینایان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیا وەزیری دەرەوەی ئێران و مەولوو چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پێوەندییە تەلەفۆنیەکەدا باسیان لە سەردانی دابێی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بۆ ئێران کرد کە بەمەبەستی تۆکمە کردنی پەیوەندییەکانی تاران و ئەنقەرە ئەنجام دەدرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پەیوەندییە دوولایەنەکانی ئێران و تورکیا کەوتۆتە سەر ڕێگای گەشەسەندن و هەفتەی داهاتوویش شاندەکانی هەردوو وڵات بۆ شوێنگیری کردنی ئەم بابەتە کۆ دەبنەوە.

هەروەها لەبارەی شەڕی ئۆکراینا، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وتی: پشتگیری لە ڕێگاچارەی سیاسی دەکەین بۆ چارەسەر کردنی پرسی ئۆکراینا و ئامادەین لەمبارەوە هەر چەشنە یارمەتیێکی لایەنەکان بدەین.

لایخۆیەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا نیگەرانیی خۆی لە ئاڵۆزتر بوونی قەیرانی ئۆکراینا و ڕوودانی کارەساتی مرۆیی ڕاگەیاند.

News Code 5330

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha