بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنقەرە لەگەڵ فیوز عوسمانی سادریۆ، سەرۆکی کۆسۆڤۆ کۆبوەوە رایگەیاند، داوا لە سەرجەم وڵاتانی کاریگەر لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان دەکات کاری لەپێشینەیان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی تەرخان بکەن.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش کرد، داوا لە ئۆکرانیا و ڕووسیا دەکات شەڕ رابگرن و هەردوو سەرنج بخەنەوە سەر چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە رێگەی گفتوگۆوە، داواش دەکات وڵاتانی رۆژئاوا کاربکەن بۆ راگرتنی گرژییەکان.
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنقەرە پشتیوانی لە داواکارییەکەی کۆسۆڤۆ دەکات بۆ بە ئەندام بوونی لە هاوپەیمانیی ناتۆ.
Your Comment