ڕووسیا دەبێت هەرچی زووە  ئەم کردەوە نایاساییە بوەستێنێت

بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەستوەردانی سەربازیی ڕووسیا لە ئۆکراینا ناپەسەندە و داوا لە رووسیا دەکەین هەرچی زووە ئەو کردە ناڕەوا و نایاساییە راگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا رایگەیاند: "ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی لەلایەن سوپای رووسیاوە بۆسەر ئۆکراینا دەستی پێ کردووە بە ناپەسەند دەزانین و رەتی دەکەینەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەو هێرشە جگە لەوەی رێککەوتننامەی مینسک پێشێل دەکات، پێشێلکاریەکی قورسی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، مەترسییەکی زۆری لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان دروست کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها هاتووە: "تورکیا کە باوەڕی بە پێویستی رێزگرتنە لە یەکپارچەیی و سەروەری وڵاتان، دژبە گۆڕینی سنوورەکانە بە چەک. داوا لە رووسیا دەکەین هەرچی زووە ئەو کردە ناڕەوا و نایاساییە راگرێت. بەردەوام دەبین لەسەر پشتیوانی یەکێتیی سیاسیی، سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا".

News Code 5221

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha