ئۆکراینا قوربانیی سیاسەتەکانی ئەمریکایە/ئێمە دژی جەنگین و دەمانەوێت ئەم شەڕە کۆتایی بێت

بەشی ئێران- ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئۆکراینا ڕایگەیاند ئۆکراینا قوربانیی سیاسەتەکانی ئەمریکایە و ئێمە دژی جەنگین دەمانەوێت ئەم شەڕە کۆتایی بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیەنێت، ئێران لەدژی جەنگ و خوێن رشتنه و پشتگیری وەستانی جەنگ لە ئۆکرانیا دەکات.

ڕێبەری باڵای شۆڕش زیاتر وتی: "دەمانەوێت ئەم جەنگە کۆتایی بێت، بەڵام چارەسەری کێشەکە گەڕانەوەیە بۆ بنەچەکەی، بنەچەی قەیرانی ئۆکرانیاش سیاسەتی دروستکردنی قەیرانە لەلایەن ئەمریکاوە و ئۆکرانیاش قوربانی ئەو سیاسەتەیە".

رابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران راشیگەیاندووە، ئێمە دژی جەنگ و خوێنرشتنین لە هەموو شوێنێکی ئەم جیهانە، ئەوە هەڵوێستێکی جێگیری ئێمەیە.

ئایەتوڵا خامنەیی، ئاشکراشیکرد، ئێران پشتگیری وەستانی جەنگەکە دەکات، دەمانەوێت ئەم جەنگە کۆتایی بێت، بەڵام چارەسەری کێشەکە گەڕانەوەیە بۆ بنەچەکەی، بنەچەی قەیرانی ئۆکرانیاش سیاسەتی دروستکردنی قەیرانەکانی ئەمریکایە و ئۆکرانیاش قوربانی ئەو سیاسەتەیە.

ڕێبەری باڵای ئێران جەختی کردەوە: ئێمە هاوشێوەی ئەورووپییەکان و ڕۆژئاواییەکان نین کە ئەگر بۆمب بەسەر کاروانێکی زەماوەند لە ئەفغانستاندا بڕێژن و زەماوەندەکە بکەنە شیوەن بڵێن ئەمە شەڕی تیرۆرە، ئەمانە هەمووی مەنتیقی ئەمریکییە.

ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، وتیشی: ئەو دەوڵەتانەی گە دڵخۆشن بە ئەمریکا و ئەورووپاوە چاو لە دۆخی ئۆکراینا و ئەفغانستان بکەن کە سەرۆک کۆماری ئۆکرایناو سەرۆکی هەڵاتووی ئەفغانستانیش باسیان لێوە کرد و وتیان ئێمە متمانەمان بە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی کرد بەڵام ئەوان بە تەنهایان هێشتین. بۆیەش نابێت متمانە بەمانە بکرێت.

News Code 5269

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha