لە دەریای ڕەش بۆمبێک بە کەشتیەکی تورکیادا تەقیەوە

بەشی تورکیا- کەشتیەکی تورکیا لە دەریای ڕەش کرایە ئامانجی بۆمبێک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەشتیەکی تورکیا کە لە دەریای ڕەش بوو بۆمبێکی پێدا تەقیەوە. ئەم ڕووداوە خەساری گیانی لێنەکەوتەوە.

ڕۆژنامەی جمهووریەت لەمبارەوە نووسی کەشتی ژووپیتەر کە هی کۆمپانیای کەشتیڕانیی YA-SAیە و بە بەندەری ئۆکراینیی ئۆساداوە بەروەو ڕۆمانیا ڕێی دەکرد بەهۆی لێدانی بۆمبێک خەساری بەرکەوت.

News Code 5222

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha