وەزیری دەرەوەی ئێران: قەیرانی ئێستای ئۆکراینا ڕیشەی لە هەڵمەتەکانی ناتۆدایە

بەشی ئێران- وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت ڕیشەی قەیرانەکانی ئێستای ئۆکراینا لە هەڵمەتەکانی ناتۆدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە توویتەردا نووسی: «قەیرانی ئۆکراینا ڕیشەی لە هەوڵەکانی ناتۆدا هەیە. ئێمە شەڕ بە ڕێگاچارە نازانین. ئاگربەست و تەرکیز کردن لەسەر ڕێگاچارەی سیاسی و دیموکراتیک زۆر گرینگە».

وەزیری دەروەی ئێران هەروەها لەمبارەوە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە کیێف هەواڵەکانی دوایەمین گۆڕانکارییەکانی لە ئۆکراین بەدەست گەیشت و پرسیاری لە دۆخی ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتە و بنەماڵەکانیان کرد.

News Code 5215

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha