خوێندکارانی کوردی عێراقی لەمیانەی شەڕی ئۆکراینا گیریان خواردووە

بەشی جیهان- گۆڤاری زانیاریی کۆچبەران ڕایگەیاند یەک لەو گرووپانەی کە لەمیانەی شەڕی ئۆکراینا گیریان خواردوو خوێندکارانی بیانین لەوان چەندین خوێندکاری کوردی عێراقی.

ئەم گۆڤارە هەروەها باس لە بریندار بوونی خوێندکارێکی کورد دەکات بەناوی ژیار لە شاری خارکیڤ-ی ئۆکراینا. ناوبراو لەگەڵ چەند خوێندکاری دیکەی کورددا کە بەنیازن لەو شارە هەڵێن و بەرەو ناوچەیەکی ئەمنی دیکە لە ڕۆژئاوای ئۆکراینا بچن.

گۆڤاری ئینفۆمایگریت دەڵێت ژمارەیێکی زۆر لە خوێندکارانی بیانیی دانیشتووی ئۆکراینا لە وڵاتانی ئەفریقی و ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە هاتوون، بەڵام پاش دەستپێکردنی شەڕ خەریکن لەو وڵاتە هەڵدێن.

بەمحاڵەشەوە خوێندکارنی بیانی باس لە کێشەکانی گواستنەوە دەکات لە ڕێگای هێڵی ئاسنیەوە لە ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوای ئۆکراینا.

News Code 5242

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha