ڕێککەوتنی عەبدی و شەرع
-
لە دیمەشق ڕاهێنانی سەربازیی بە هێزە کوردییەکان دەکرێت
نزیکەی سێیەکی ئەو تیپە کوردییانەی کە تازە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی سووریاوە پێکهێنراون و لە هێزەکانی پێشووی SDF پێکهاتوون، بۆ تێپەڕاندنی خولی ڕاهێنانی فەرمی ڕەوانەی باکووری دیمەشق کران.
-
بۆچی لەندەن لە ئاست پاشەڕۆژی کوردانی سووریا بە خۆپارێزییەوە مامەڵە دەکات؟
شرۆڤەکان ئەوە نیشان دەدەن کە بەریتانیا لە لایەکەوە پشتگیری لە پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزە کوردییەکان لەناو پێکهاتەی دەوڵەتی سووریادا دەکات، بەڵام لە لایەکی دیکەشەوە نایەوێت بە پشتگیریکردنی ئاشکرا لە خۆبەڕێوەبەریی کوردان، پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ دەیمەشق و ئەنقەرە بخاتە مەترسییەوە.
-
سیامەند عەفرین:
یەکخستنەوەی هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی سووریا بە فەرمی دەستیپێکردووە
جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەسەکە رایگەیاند، پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی سووریا بە فەرمی و کرداری دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ۱۰۰ ئەفسەر دەکرێت.
-
هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکانی MSD:
ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم وەڵامێک بوو بۆ گۆڕانکارییە سیاسی و نێودەوڵەتییەکان
«حەسەن محەمەد عەلی» هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (MSD) جەختی کردەوە کە ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم لە ئەنجامی گۆڕانکارییە سیاسی و نێودەوڵەتییەکان و هەروەها پێداویستییەکانی ناوچەوە پێکهاتووە و پێویستە ببێتە بنەمای دروستکردنی سووریایەکی نوێ کە لەسەر بناغەی جیاوازی، بەشداری و هاوکاریی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا دامەزرابێت.
-
سێ تەحەدای گەورەی بەردەم کوردانی سووریا
بە وتەی بەڕێوەبەری "ئەنستیتۆی ئاشتیی کوردی"، هاوکات لەگەڵ تێکەڵبوونی پلەبەپلەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەناو پێکهاتەی حکوومەتی ڕاگوزەردا، کوردەکان ڕووبەڕووی سێ تەحەدای هاوکات بوونەتەوە کە بریتین لە: سڕینەوەی بەردەوامی زمان و ناسنامەی کوردی، سنووردارکردنی ڕۆڵی ژنان لە پێکهاتەی دەسەڵاتدا و زیادبوونی کۆنترۆڵی دیمەشق بەسەر سەرچاوە ئابوورییەکانی ناوچەکەدا.
-
ئاستەنگەکانی بەردەم کوردانی سووریا بۆ پاراستنی بەڕێوەبەریی خۆسەر
ڕاپۆرتێکی نوێ دەریدەخات کە بەشێک لە کەمینە ئایینییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نیگەرانن لەوەی کە بەهۆی لەناوچوونی پێکهاتەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەرەوە، جارێکی دیکە ڕووبەڕووی نایەکسانی و پەراوێزخستن ببنەوە.
-
ڕاپۆرتی پنتاگۆن لەبارەی کۆتاییهاتنی هاوپەیمانیی واشنتن و کورد لە سووریا
ڕاپۆرتێکی نوێی پشکێنەری گشتیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا نیشانی دەدات کە گۆڕانکارییە سەربازییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە زستانی ٢٠٢٦، بووەتە هۆی کۆتاییهاتنی فەرمی هاوکاریی دە ساڵەی نێوان واشنتن و هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە). بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەمریکا لە چوارچێوەی ستراتیژە نوێیەکەیدا، پشتگیریکردنی حکوومەتی دیمەشقی خستووەتە شوێنی هاوبەشییەکەی لەگەڵ هێزە کوردییەکان، ئەمەش ڕێگەی خۆشکردووە بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی قەسەدە لەناو پێکهاتەی دەوڵەتی سووریادا.
-
نزیکەی ٢٠ هەزار مامۆستای ناوچە کوردنشینەکان تێکەڵ بە سیستمی پەروەردەی سووریا ئەکرێن
بەپێی ڕێککەوتنەکانی نێوان دیمەشق و بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، نزیکەی ١٩ هەزار و ٤٠٠ مامۆستا کە لە ناوچە کوردییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرقاڵی کارن، وەک فەرمانبەری فەرمی دەچنە ناو سیستمی پەروەردەی حکوومەتی سووریاوە.
-
وەزیری ناوخۆی سووریا لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی حەسەکە کۆ بوویەوە
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکوومەتی سووریا، وەزیری ناوخۆی سووریا و فەرماندە باڵاکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە کۆ بوونەوە.
-
سێبەری تۆڵە و توندوتیژیی بەسەر ئۆپەراسیۆنی کانونی دووەمی ۲۰۲۶ی دیمەشق، دژ بە کوردەکان
ناوەندی زانیاریی ڕۆژاڤا دەڵێت بەشێکی بەرچاوی توندوتیژییە تۆمارکراوەکان لە هێرشی کانونی دووەمی ۲۰۲۶ دژ بە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا، پاڵنەری نەتەوەیی و ڕەگەزییان هەبووە و ژنان و منداڵانیش لەنێو قوربانییەکاندا هەن.
-
نەتەوەیەکگرتووەکان:
کوردەکانی سووریا ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە پڕۆسەی ڕاگوێزانی سیاسی
جێگری نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، پێشکەوتنی گفتوگۆکانی بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) لەناو دامەزراوە نیشتمانییەکانی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند. ناوبراو جەختی کردەوە کە بەبێ بەشداریی ڕاستەقینەی کورد و پێکهاتەکانی دیکە، پرۆسەی ڕاگوێزانی سیاسی لە سووریا ناگاتە سەقامگیری.
-
شرۆڤەکارێکی پرسی کورد:
کوردانی سووریا هەموو شتێکیان لەدەست نەداوە
د. ئەلیزا مارکووس باوەڕی وایە هەرئەوەی کوردەکان ئێستا وەک بەشێک لە پێکهاتەی سیاسیی سووریا ناسراون و داواکارییەکانیان لە ئاستی نیشتمانی دەخرێتەڕوو، گۆڕانکارییەکی گرنگە.
-
پڕۆسەی تێکەڵبوونی دامەزراوە کوردییەکان لەناو حکوومەتی سووریادا ڕاگیراوە
پڕۆسەی تێکەڵبوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ دەوڵەتی سووریا، لە دوای ڕاوەستانی ئاڵوگۆڕی زیندانیان و زیادبوونی دەستگیرکردنی لایەنی بەرامبەر، ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی جدی بووەتەوە و مەلەفی زیندانیان بووەتە گرنگترین کۆسپ لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا.
-
پارێزگاری حەسەکە:
پڕۆگرامەکانی خوێندن لە سووریا وەردەگێڕدرێنە سەر زمانی کوردی
«نوورەدین ئەحمەد» پارێزگاری حەسەکە ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی پرۆسەی تێکەڵکردن و یەکخستندا، پلانێکی گرنگ بۆ وەرگێڕانی پڕۆگرامی فەرمیی خوێندنی سوریا بۆ سەر زمانی کوردی لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە.
-
سیپان حەمۆ: پێکهێنانی تیپێکی سەربازی لە عەفرین ڕاست نییە
جێگری وەزیری بەرگریی سووریا ڕایگەیاند ئەو هەواڵانەی باس لە پێکهێنانی یەکەیەکی سەربازی لە عفرین یان گواستنەوەی هێز لە حەسەکەوە دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە و تەنیا دانوستانەکان پەیوەستن بە پەیوەندیکردنی خۆبەخشانەی گەنجانی کورد بە سوپای سووریاوە لە چوارچێوەی پێکهاتە سەربازییە فەرمییەکاندا.
-
سەردانی ئیلهام ئەحمەد و مەزڵووم عەبدی بۆ دیمەشق؛
یەکەم هەنگاوی کرداری بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی عەبدی و شەرع
فەرماندەی گشتیی هەسەدە و هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەچنە دیمەشق و لەگەڵ سەرۆکی سووریا کۆ دەبنەوە.
-
مەزڵووم عەبدی:
پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانمان لەناو وەزارەتی بەرگری سووریا دەستی پێکردووە
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF)، لە کاتی قسەکردن بۆ فەرماندە عەرەبەکان چەند زانیارییەکای سەبارەت بە ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکوومەتی کاتی سووریا ئاشکرا کرد.
-
ئەلمۆنیتۆر:
لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی هەسەدە و دیمەشقدا ۱۰۰ گەریلای PKK لە سووریاوە گەڕاونەتەوە قەندیل
لە چوارچێوەی رێككەوتنی هەسەدە و دیمەشقدا لانیکەم ۱۰۰ گەریلای PKK لە سووریاوە گەڕاونەتەوە بۆ قەندیل ئەمەش توركیای دڵخۆش كردووە و ڕۆڵی هەبووە لە نەرمكردنی هەڵوێستیان لەبارەی پێكهێنانی لیوا كوردییەكان لە سووریا.
-
فهرهاد شامی:
دیمەشق لە دانوستانەکاندا داوای هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە-ی کرد
بەرپرسی ناوهندی ڕاگهیاندنی هێزهکانی سووریای دیموکرات رایگهیاند، شاندی دانوستانکاری دیمەشق لە دوایین سەردانیاندا داوای هەڵوەشانەوەی هەسەدەسیان کردووە و دەشڵێت ئهگهر گهمارۆی سهر کۆبانێ ههڵنهگیرێت، ڕێککهوتنهکه شکستدههێنێت.
-
سەرەڕای ڕێککەوتنەکان هێشتا گەمارۆی سەر کۆبانێ بەردەوامە
ئیدارەی کۆبانێ ڕایگەیاند، سەرەڕای بەڵێنەکانی نوێنەرانی حکوومەتی کاتی لە کۆبوونەوەی حەلەبدا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر شارەکە، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری نەنراوە و گەمارۆکان بەردەوامە.
-
وەفدێکی وەزارتی بەرگریی سووریا گەیشتنە حەسەکە
ههسهده ڕایگهیاند فهرماندهیی گشتی هێزهکانیان پێشوازی له وهفدێکی وهزارهتی بهرگریی سووریا کردوه بۆ تاوتوێکردنی جێبهجێکردنی رێککهوتنهکهی ۲۹ی کانونی دوهم.
-
وەزیری بەرگریی تورکیا:
پێویستە هەسەدە مەرجەکانی ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق جێبەجێ بکات
وەزیری بەرگریی تورکیا داوا لە هەسەدە دەکات بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا، بەپەلە مەرجەکانی رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق جێبەجێ بکات.
-
مەزڵووم عەبدی و جان نویل بارۆت ڕێککەوتنی ئەمدواییە و شەڕی داعشیان تاوتوێ کرد
فهرماندهی گشتیی هێزهکانی سووریای دیموکرات و جان نویل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا له ههولێر کۆبوونهوه و عەبدی ستایشی ڕۆڵی ئەرێنیی فەڕەنسای کرد لەم قۆناغەدا.
-
ئەردۆغان:
پشتگیری لە هەموو هەنگاوێک دەکەین بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا
سەرۆکی تورکیا دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ئەنقەرە ڕایگەیاند،ئێمە لە ناوچەکەماندا بۆ ئاشتی و سەقامگیری و هاوسەنگی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی هەوڵدەدەین.
-
سیهانوک دیبۆ:
۲۵۰ ئەندامی ئاسایشی سووریا دەچنە پارێزگای حەسەکە
بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، بەگوێرەی رێککەوتنەکەی نێوان هەسەدە و دیمەشق، نزیکەی ۲۵۰ ئەندامی ئاسایشی ناوخۆی سووریا دەربازی پارێزگای حەسەکە دەبن.
-
دەقی ڕەشنووسی ڕێککەوتنە نوێکەی نێوان دیمەشق و هەسەدە بڵاو کرایەوە
دەقی ڕەشنووسی "ڕێککەوتنی هاوبەش" لە نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) بڵاوکرایەوە، کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە گرژییەکان و ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی هەردوولایە لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا.
-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
سوپای سووریا ناچێتە هیچ ناوچە و شار و گوندێکی کوردییەوە
مهزڵووم عهبدى فهرماندهى گشتیى (SDF) زانیاریى گرنگ لهبارهى ڕێكهوتنى نوێیان لهگهڵ حكوومهتى سووریا ئاشكرادهكات و ڕایدهگهیهنێت: بهگوێرهى ڕێککەوتنەکە، دەبێت هێزەکانی سوپای عەرەبیی سووری، لەدەوروبەری کۆبانێ و حەسەکە هەموو ناوچە کوردییەکان بکشێنەوە.
-
خاڵەکانی ڕێكهوتنی نوێی SDF لهگهڵ دیمهشق ڕاگەیێندرا
ناوهندی راگهیاندنی هێزهكانی سووریای دیموكرات (ههسهده)، دهقی رێكهوتنهكهی لهگهڵ حكوومهتی دیمهشق بڵاوكردهوه و بهگوێرهی رێكهوتنهكهش، فیرقهیهكی سهربازی پێكدههێندرێت كه سێ لیوا له سوپای ههسهده لهخۆدهگرێت و هێزه سهربازیهكانیش لهشارهكان دهكشێنهوه.
-
ڕێککەوتنی نوێ نێوان کوردەکان و دیمەشق ڕاگەیێندرا
دیمەشق ڕێککەوتنێکی نوێی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات واژۆ کرد کە بریتییە لە ئاگربەستێکی تەواو لە نێوان سوپای سووریا و هەسەدە.
-
ئەردۆغان داوا لە هەسەدە و شەرع دەکات بگەڕێنەوە بۆ ڕێکەوتنی ١٠ی ئازار
سەرۆک کۆماری تورکیا داوا لە هەسەدە و شەرع دەکات بگەڕێنەوە بۆ رێکەوتنی ١٠ی ئازار و دەڵێت: "ئهگهری دروستبوونی شهڕێکی گهورهی نێوان کورد و عهرهب له سووریادا ههیه".