پشتگیری لە هەموو هەنگاوێک دەکەین بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا

سەرۆکی تورکیا دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ئەنقەرە ڕایگەیاند،ئێمە لە ناوچەکەماندا بۆ ئاشتی و سەقامگیری و هاوسەنگی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی هەوڵدەدەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، ناتوانین هەست بە سەلامەتی بکەین لە کاتێکدا ئاگر و ململانێ و شەڕەکان لە دەرەوەی سنوورەکانمانەوە دەبن.

ناوبراو دەشڵێت، ئێمە پشتگیری لە هەموو هەنگاوێک دەکەین کە بەشدارە لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا و گەرەنتی یەکپارچەیی خاکی و یەکگرتوویی سیاسی وڵاتەکەی دەکات.

ئەردۆغان ڕاشیگەیاند، ئێمە لە تورکیا لە دڵەوە ئاواتەخوازین کە سووریای دراوسێمان بە زووترین کات ئاشتی ناوخۆیی خۆی جێگیر بکات.

سەبارەت بە لێکتێگەیشتنەکانی نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات هۆشداری دا لەهەوڵەکانی تێکدانی ڕێککەوتنەکە و دەڵێت، ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییە لاپەڕەیەکی نوێی بۆ گەلی سووریا کردۆتەوە.

News ID 226822

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha