بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رهاد شامی له چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ڕوناهی ڕایگه‌یاند: بۆ گه‌یشتن به پلانه‌کانیان و به‌جێهێشتنی گه‌له‌که‌مان، شانده‌کانی حکوومه‌تی دیمه‌شق له‌سه‌ره‌تاوه پێداگرییان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌کانمان ده‌کرد، به‌ڵام له سایه‌ی قوربانیدانی شه‌هیدانمان ڕێککه‌وتنی کۆتایی هاته ئاراوه، به‌بێ ئه‌وان ناوی کورد و ڕۆژاڤا بوونی نه‌ده‌بوو، ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌که‌شی کراوه چه‌ندین بڕگه‌ی له‌خۆگرتووه، ئێمه‌ش بڕیارمانداوه پابه‌ند بین به ڕێککه‌وتنه‌که‌وه تا هه‌موو بڕگه‌کانی جێبه‌جێده‌کرێن.
فه‌رهاد شامی هۆشداریشیدا له‌وه‌ی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی به‌سه‌ر کۆبانی سه‌پێنراوه هه‌ڵنه‌گیرێت، ڕێککه‌وتنه‌که شکستده‌هێنێت" و ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "هه‌وڵ و ئیستفزازی له‌لایه‌ن گرووپه‌کانی سه‌ر به تورکیاوه هه‌یه بۆ تێکدان و رێگریکردن له جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتنه‌که".
باسی له‌وه‌شکرد، یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) سیما تایبه‌تی خۆیان ده‌پارێزن، هه‌ندێک له هه‌ڤاڵانی ژنیش بۆ سه‌رکردایه‌تیکردنی لیواکان ده‌ستنیشانده‌کرێن، ناوی کاندیده‌کانمان بۆ پۆسته حکوومییه‌کان پێشکه‌ش کردووه.
ڕۆژی ۲۹ی مانگی ڕابردوو، حکوومه‌تی سووریا و هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (SDF) گه‌یشتنه ڕێکه‌وتن، ئه‌وه‌ش دوای سێ هه‌فته‌ی له هێرشی گرووپه‌کانی سه‌ر به دیمه‌شق بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
به‌پێی ڕێکه‌وتنی نێوان حکوومه‌تی سووریا و هه‌سه‌ده، ته‌واوی ده‌روازه سنووریه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان و کێڵگه‌کانی نه‌وت له‌لایه‌ن حکوومه‌تی کاتی دیمه‌شقه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
Your Comment