بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی له‌نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئاسمانیى ڕۆناهى تیڤى ئاشكرایكرد، "زۆر پێشنیازم بۆكراوه تاوه‌كو پۆستێكى باڵا له حكوومه‌تى سووریا وه‌ربگرم، به‌ڵام ده‌مه‌وێت بۆ ڕاى گشتیى و گهلهكهمى ڕوون بكه‌مه‌وه، من هه‌موو ئه‌و داواكاریانه‌م ڕه‌تكردوه‌ته‌وه و هه‌ڤاڵانى دیكه‌م پێشنیازكردووه بۆ وه‌رگرتنى پۆسته حكوومییه باڵاكان".
ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه: "من ئه‌ركى دیكه‌م له‌سه‌رشانه، ده‌مه‌وێ له‌ناو گه‌له‌كه‌ى خۆمدابم و بۆ یه‌كێتیى گه‌له‌كه‌م كاربكه‌م، ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ى ماومانه له‌ناو گه‌له‌كه‌ى خۆماندا من به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ى لهئهستۆبگرمو ته‌واوى بكه‌م‌و بگه‌مه ئه‌و ئامانجه".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یی-ش له‌به‌رامبه‌ر دهستدرێژیهكانى حكومه‌تى دیمه‌شق بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان عه‌بدى جه‌ختیكرده‌وه: "هه‌ڵوێستى گه‌لى كورد جێگه‌ى سه‌ربڵندی و شانازیمانه".
ڕوونكردنهوهیهكیشى بڵاوكردهوهو وتى: "من ده‌زانم، هه‌نگاوه‌كانمان و خه‌ونه‌كانمان له‌ئاستى ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌دا نه‌بوو، ده‌زانم گه‌له‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به‌و ڕێكه‌وتنه ده‌بێت، منیش هاوڕایانم، به‌ڵام بۆ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا ده‌بێت به‌م ڕێكه‌وتنه‌وه پابه‌ندبین، دڵنیاتان ده‌كه‌م هه‌مومان ده‌كه‌وینه تێكۆشانێكى نوێوه".
ئه‌وه‌شى وت: "هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ى ئێمه‌ش كه كه‌وتونه‌ته ده‌ستى عه‌شیره‌ته‌كان و هێزه‌كانى دیكه، پێویسته ده‌ستبه‌جێى ئازادبكرێن، ئه‌وه له‌چوارچێوه‌ى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ماندایه‌و ده‌بێت پێوه‌ى پابه‌ندبن".
سه‌باره‌ت به‌هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش، وتى: "ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا له‌هه‌موو دانوستانه‌كانى ئێمه و دیمه‌شقدا به‌شداربوونه، ئه‌وان ده‌بێت لێره به‌دواوه به‌ئه‌ركى خۆیان هه‌ستن و به‌جدى چاودێریى وردهكاریى جێبه‌جێكردنى ڕێكه‌وتنه‌كه بكه‌ن".
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى ڕێكهوتنهكهى نێوانیشیانه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌رع، عه‌بدى ئاشكرایكرد، "ئەم ڕێککەوتنە لەسەرەتای مانگی یەک هەبوو، دوای چەندین دانیشتن هاتوەتە بەرهەم، پێویستبوو شرۆڤەی بکەین ئینجا بڕیاری لێبدەین، ئێمە دەقی ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا واژۆ کردوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی هێرشەکانەوە مەترسی لەسەر گەلی ئێمە هەبوو، بەنیازی کۆمەڵکوژی بوون، لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو ئاستە نەبون کە بەر لەهێرشەکان بگرن، بۆیە ئێمە دەمانەوێت مافی نەتەوەکەی خۆمان بپارێزین".
فەرماندەی گشتیی هەسەدە زیاتر وتى: "به‌گوێره‌ى ڕێککەوتنەکە هێزی سەربازیی سووریا ناچێتە هیچ ناوچە و شار و گوندێکی کوردی، تەنها هێزەکانی ئاسایش دێنە بازاڕی حەسەکە و قامیشلۆ، بەرگریمان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامدەبێت، هێزی ئاسایش تەنها بۆ پاراستنی ئارامی لەناوچەکە دەبن، هاوكات کەسانی شارەزاو پسپۆڕی ئێمە دەچنە دیمەشق‌و ڕێکارەکانی تێکەڵکردن تاووتوێدەکەن، گرنگترین خاڵی ئەم ڕێککەوتنە وەستانی شەڕ بوو".
وردهكاریى زیاترى ڕاگه‌یاند وتى: "کارمەندەکانی دەروازەو فڕۆکەخانەی قامیشلۆ هەر لەشوێنی خۆیان دەبن‌و تەنها ڕاژەیان دەگوازرێتەوەسەر حکومەتی سووریا، سەبارەت بەڕێککەوتنەکە پێویستە خەڵک ئاسوودەبن و متمانەیان هەبێ و پشتگیریمان بکەن، ئامانجی ئێمە بەرزتربوو، بەڵام ئەوەی ئێستا بەدەستمانهێناوە گرنگە، ئەوەی ڕێککەوتنی لەبارەوەکراوە پاراستنی تایبەتمەندی هەرێمی کوردییە لەڕوی سیاسی و ئیدارییەوە".
سه‌باره‌ت به‌خوێندنیش به‌زمانى كوردى، عه‌بدى ڕایگه‌یاند، "ڕێککەوتنمان کردوە خوێندنی کوردی لەقوتابخانەو زانکۆکان بخوێندرێت، ئامانجی هەرە مەزنی ئێمە ئەوەیە تێکۆشانمان بەردەوامدەبێت، هه‌روه‌ها هێزەکانی هەسەدە-یش بەشێوەی لیوا لەناوچە کوردییەکان دەبن و هەموویان دەبنە لیوای جیاواز لەسەر وەزارەتی بەرگریی سووریا، سەبارەت بەکۆبانێش پێویستە لەماوەی سێ ڕۆژدا ئەو هێزانەی هاتونەتە نزیکی شارەکە بکشێنەوەو هێزەکانی ئێمە دەچنەوە شوێنی خۆیان و لەناو شارەکان نامێنن".
له‌باره‌ى عه‌فرینیشه‌وه مه‌زڵووم عه‌بدى ڕوونكردنهوهیداو وتى: "لەعەفرین ڕێژەی ۹۰%ی دانیشتوانەکەی کوردە و هەرێمی کوردییە، ئەو ڕێککەوتنەی سەبارەت بەخوێندن کراوە پێویستە لەو ناوچەیەش جێبەجێبکرێت، بەڵام لەئایندە ئەمە جێبەجێدەکرێت نەک ئێستا، پارێزگاری حەسەکە-یش لەلایەن هەسەدەوە دیاریدەکرێت و هێشتا لە گفتوگۆداین، یەکێک لەو بابەتە سەرەکیانەشی لە حکوومەتی دیمەشق باسیدەکەین، ئازادکردنی ئەو کەس و چەکدارانەن کە کەوتونەتە دەستی هێزەکانی سووریا یان عەشیرەتەکان".
Your Comment