بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (SDF) له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه: "مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانمان کۆبوونەوەیەکی فەرمی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جان نویل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئه‌نجامدا، کە ڕۆڵات عەفرین، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) و هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری تێدابوو".
ئاماژه به‌وه‌شکراوه، لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە ڕێگا و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ۲۹ی ۱‌ی ۲۰۲۶ کرد و جەختیان لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی تەواوی کردەوە، هەروەها باس لە درێژەی هەوڵە هاوبەشەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و دەستەبەرکردنی پاراستن و ئاسایشی دامەزراوەکانی ڕاگرتنی چەکدارانی داعش و کەسوکارەکانیان کرا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، باس لە گرنگی پاراستنی ئۆتۆنۆمی ناوچە کوردستانییەکان و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد لە سووریا کرا، جگە لەوەش باسیان لە یەکخستنی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان کرد بە هەموو وردەکارییەکانییەوە، بە یەکینەکانی پاراستنی ژنانیشەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە سەقامگیری و ئاسایشی سەرتاسەری ناوچەکە بکات.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شق دووپاتکردەوە، جەختی لەسەر گرنگی ئەم قۆناغە کردەوە لە پتەوکردنی سەقامگیری و بەردەوامیی شەڕی دژی تیرۆر.
لایخۆیەوە مه‌زڵووم عه‌بدی پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی دیمه‌شق و بەردەوامبوونی هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەو دامەزراوانەی کە چەکدارانی داعش و خێزانەکانیان ڕاگیراون دووپاتکردەوە.
عه‌بدی هاوکات جه‌ختی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ ناوچه‌کانیان به‌تایبه‌تی له عه‌فرین و سه‌رێ کانی کرده‌وه و هه‌روه‌ها داوای به‌شداری کارای هه‌مو لایه‌نه‌کانی کرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌سی سیاسی له سوریادا به‌جۆرێک که مافه‌کانی گشتی پێکهاته‌کانی سووریا زامن بکات.
هەروەها فەرماندەی گشتی هه‌سه‌ده ستایشی ڕۆڵی ئەرێنی فەڕەنسای کرد لەم قۆناغەدا، بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەرییەکانی لەسەر پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی ئاشتی و سەقامگیری.
Your Comment