بەپێی هەواڵی کوردپرێس، «سیپان حەمۆ»، جێگری وەزیری بەرگریی حکوومەتی کاتیی سووریا لە ناوچەی ڕۆژهەڵات، لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند: «ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە پێکهێنانی تیپێکی سەربازی لە شاری عفرین یان گواستنەوەی هێز لە حەسەکەوە بۆ عفرین بە مەبەستی دروستکردنی دامەزراوەیەکی سەربازیی سەربەخۆ دەکەن، بە تەواوی بێ بنەمان.»
سیپان حەمۆ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سووریا جەختی کردەوە: «دانوستانەکانی ئێستا تەنیا پەیوەستن بە کردنەوەی ڕێگا بۆ گەنجانی کوردی عفرین و دانیشتووانی پارێزگای حەسەکە، تاوەکو بە شێوەیەکی تاکەکەسی و خۆبەخشانە بچنە ڕیزەکانی سوپای سووریاوە.»
جێگری وەزیری بەرگریی سووریا زیادی کرد: «ئەم پڕۆسەیە لە چوارچێوەی پێکهاتە سەربازییە ئێستاکانی سوپای سووریادا ئەنجام دەدرێت و هیچ پەیوەندییەکی بە پێکهێنانی یەکە یان تیپێکی سەربازیی سەربەخۆوە بۆ ئەو کەسانە نییە.»
Your Comment